𝘗𝘈𝘙𝘛 22

50 9 17
                                    

بەیانی✨✨✨

ن/ت پۆڤ:
خەبەرم بووەوە و وردە وردە چاوەکانم کردەوە سەیری تەنیشت خۆمم کرد
نەفرەت ئەو چی دەکات لێرە خۆ ئەو وتی کە نایەم زۆر لێی نزیک بووم بەپەلە هەستامەوە سەیری کاتژمێرم کرد زۆر زووە
کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانیە هەستام و رۆیشتمە گەرماو

گەرماوێکی لەسەرخۆم کرد تاکوو کات کەمێک درەنگ ببێتدوای ئەوەی تەواو بووم رۆبەکەم کردە بەرم و لە گەرماو هاتمە دەرەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا چونکە هەوای گەرماوەکە زۆر گەرم بوو بینیم هێشتا خەوتووە
لەوانەیە ماندوو بێت جلێکم لەبەر کرد قژم وشک نەکردەوە وتم با بە دەنگی قژ وشککەرەوەکە خەبەری نەبێتەوە

دووبارە سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر ٧:٣٠ە
رۆیشتمە باخچەی کۆشکەکە باخچەیەکی زۆر خۆش و سەوزە لەسەر جۆلانیەکە پاڵکەوتم
و هێدفۆنەکەم کردە گوێم و گوێم لە گۆرانیە دڵخوازەکانم دەگرت هیچ کەس بەخەبەر نەبوو تەنانەت پاسەوانەکانیش هێشتا نەهاتوون ئەوان لە کاتژمێر ٩:٠٠ دێنە ئێرە خزمەتکارەکانیش کاتژمێر ٨:٠٠ دێن زۆر ئاسودە بووم ئەمڕۆ کەش و هەوا بە دڵی منە فێنکە و هیچ خۆرێک بە دیار نیە هەورەکان ڕەنگیان ڕەساسیە بەراستی زۆر دڵم خۆشە
بڕیارم دا کە ئەمرۆ بە خزمەتکار و پاسەوانەکان بڵێم کە ئەمرۆ پشوو بدەن و نەیەن بۆ کۆشک
ئەوانیش ڕازی بوون
 
بڕیارم دا خۆم نانی بەیانی بۆ ئەوانی تر دروست بکەم هەتاوەکو بەخەبەر دێن
چوومە چێشتخانە و دوبارە هێدفۆنەکەم لە گوێ کرد و دەستم کرد بە ئامادەکردنی خواردن
خواردنەکان ئامادە بوون و سەر مێزەکەم ڕازاندەوە و خواردنەکانم دانا دووبارە چوومەوە چێشتخانە تاکو دەستەکانم بشۆم

لە پڕ هەستم بە دەستێک کرد لەسەر شانم وای کرد ڕابچڵەکم

ئاوڕم دایەوە و هێدفۆنەکەم لابرد

یونگی: بەیانیت باش

ن/ت: بەیانی تۆش باش

یونگی:ئەوانی تر لەخەو هەستاون؟

ن/ت: نازانم با بچین خەبەریان بکەینەوە کات درەنگە

یونگی : باشە

بەرەو سەرەوە چووین من نامجوون و نینگ نینگ ، تای و جێنی 'م خەبەر کردەوە و بەرەو ژوورەکەی خۆم رۆیشتم تاکو جۆنگکووک خەبەر بکەمەوە دەرگای ژوورەکەمم کردەوە بینیم زۆر بە ئارامی خەوتوە بەرەو لای ڕۆیشتم تاکو خەبەری بکەمەوە

ن/ت: جۆنگکووک؟
بانگم کرد تاکو بەخەری بێنم بەڵام وادیارە وا بە ئاسانی بەخەبەر نایەت

دەستم بە جوڵاندنی شانەکانی و بانگم دەکرد

ن/ت: جۆنگکووک، جۆنگکووک هەستە

جۆنگکووک: ئهمم وازم لێ بێنە

ن/ت: کات درەنگە هەستە لە خەو

جۆنگکووک: ئەو جلانە لە کوێیە کە بۆیان هێناین؟
دەستی کرد بە خوراندنی چاوەکانی

ن/ت: ئەوانی تر لەگەڵ خۆیان بردیان منیش ئەوانەی تۆم لە ژوورەکەی خۆم دانا لە ناو ئەم چەکمەجەیەیە
ئاماژەم بە چەکمەجەکە کرد

جۆنگکووک: گەرماو لە کوێیە؟

ئاهــ ئەو بەردەوام پرسیار دەکات

ن/ت: لێرەیە
ئاماژەم بە گەرماوەکە کرد

جۆنگکووک هەستایەوە و قژی هەڵدایەوە

جۆنگکووک: خاولیەکم پێ بدە

بەرەو لای چەکمەجەکە رۆیشتم و داوای رۆبیشم کردبوو بۆ کوڕەکان رۆبەکەیم دەرهێنا و پێمدا یەکسەر ڕۆیشتە گەرماو
منیش رۆیشتمە خوارەوە

بینیم هەموویان دانیشتوون و نان دەخۆن منیش دانیشتم و دەستم بە نان خواردن کرد

جەیهۆپ: جۆنگکووک لە کوێیە؟

ن/ت: رۆیشت بۆ گەرماو کەمێکی تر دێتە خوارەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەردەوامە💗✨😌

ڤۆت وەک ڕێزێک لە ماندووبونم و وەک پشتگیریەک🦦🐸

ئاشقی دوژمنەکەم بووم [بەردەوامە]Where stories live. Discover now