𝘗𝘈𝘙𝘛 24

46 8 2
                                    


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~☄️~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
.
.
.
.🌧️

تەنها سەرم لەقاند، لەو کاتەدا زەنگی مۆبایلەکەی هاریم لێیدا

هاریم: ئەلوو

؟؟؟: خانمەکەم کوڕی بکوژەکەی باوکتمان دۆزیەوە

هاریم: چ-چی ئەوە تۆ چی دەڵێیت

؟؟؟: ئەو کەسەی باوکتی کوشت کوڕەکەی لەلای ئێمەیە

هاریم: یانی چی کوڕی بکوژی باوکمتان دۆزیەوە ئەو لەلای منە

لە دوای وتنی و ڕستەیەی هاریم هەموومان شۆک بووین

؟؟؟:خانمەکەم ئەو کەسەی باوکتی کوشتووە کوڕەکەی لێرەیە بەهەڵەدا چوویت

هاریم: هەرئێستا ناونیشانەکەم بۆ بنێرە
پەیوەندیەکەی داخستەوە

جۆنگکووک: چی بووە؟

هاریم: دەڵێت کە کوڕی بکوژی باوکتمان گرتووە، ئاهـــ خوایە گیان نازانم چی بکەم
دەستی گرت بەسەریەوە و بە بەرزی وتی

هاریم: جێنی، یێجی ئێوە لەگەڵم وەرن کچینە ئێوە لێرە بمێننەوە........جۆنگکووک!
لە کۆتایی ڕستەکەیدا ناوی منی هێنا

جۆنگکووک: بەڵێ!؟

هاریم: دەمەوێت تۆش لەگەڵم بێیت

چیی ئەو داوا دەکات کە لەگەڵی بڕۆم ئەو کچە شێتە

جۆنگکووک: چی پێویست دەکات؟!

هاریم: جۆنگکووک تکایە، خێراکە پێویستە بڕۆین

ئەو تکای لێ کردم کە لەگەڵی بڕۆم باشە بەڵام بۆچی

جۆنگکووک: باشە
چاوم سوڕاند و لەگەڵی رۆیشتم دەمەقاڵێم لەگەڵی نەکرد چونکە کارەکە پەلە بوو

ئاشقی دوژمنەکەم بووم [بەردەوامە]Where stories live. Discover now