'24'

1.1K 166 72
                                    

ئەوکاتە گرنگی پێدانم ئەویست کە شەوان لەبەر بیرکردنەوە لەوەی بۆچی لەناو ملیارەها خەڵک من بێکەسم
خەوم لێ نەئەکەوت نەمئەزانی بچم بۆلای کێ"
فرمێسکەکانی سڕی بە ڕووخسارە تەڕبووەکەیەوە و سەوتە پڕەکەیەوە
شیڤانی سێری ئەرزەکەی ئەکرد و دڵی پڕبوو بەتوندی چەرچەفەکەی گرتبوو

دێڤیکا" ئەوکاتە من گرنگیپێدانم ئەویست
ئێستا هاتووی بەمن ئەڵێی لەگەڵ خێزانەکەتان لەگەڵ لیڤۆنیا بچمە سەیران،،, ؟
بێم بۆ شاری یاری؟
کاتێک منداڵ بووم هەموو خەونی من شاری یاری بوو
ئەوەندەم ئارەزوو ئەکرد خەوم پێوە ئەبینی
شیڤانی ئەوەی پێشتر نەتکرد ئێستا ناتوانی قەرەبووی کەیتەوە
چەپکە گوڵێک بۆ مردوویەک هیچ سوودێکی نییە شیڤانی هیچ
ئێستاش بچۆ دەرەوە... "

شیڤانی هەستا و فرمێسکەکانی بە ڕوونی دیاربوو" دێڤیکا ئەزانم هەموو ئەمانە بەهۆی منەوەیە
ئەزانم
ویستم شتەکان بوەستێنم تایهیۆنگمان دوورخستەوە دوای 9 ساڵ هاتەوە بەردەممان
باوەڕبکە کاتیش بگەڕێتەوە من هەر ئەوە ئەکەم"

دێڤیکا" نەکەی ناوی ئەو بهێنی
ئەو گەورەترین هۆکاری مانەوەی منە لەژیان نەکەی..!
تۆ هەرگیز ناگۆڕێی شیڤانی هەرگیز"

شیڤانی بۆ دواجار باوەشێکی لێدا وتی" من خۆم زۆر پێ باش بوو بەڵام بۆتۆ بەس نەبووم"چووە دەرەوە
ئەوە ڕاستییەکەیە کە هۆکاری لاوازی دێڤیکا شێڤانی خوشکییەتی
؛
؛
؛
؛
؛
نامجوون" دوو شتم پێیە
یەکێکیان ناخۆش ئەوەی کە خۆش. "

لیڤۆنیا"توخوا لە خۆشەکە دەستپێبکە"

نامجوون دوو کاغەزی لە گیرفانی دەرکرد و یەکێکیانی دا بە لیڤۆنیا

لیڤۆنیا هەر کە سێری کرد زەردەخەنە گرتی

نامجوون"ئەوە بە کەڵکی شتێک دێت؟"

لیڤۆنیا"زۆر زۆر چاکە
%99,9 لی لیڤۆنیا دووگیانە
ئەم واژووانە ساختەیە؟ "

نامجوون"تاقەتی کاری ساختەم نییە ئەوە پشکنینی کەسێکیترە بە ناوی تۆوە"

لیڤۆنیا"وای کە چاکە
ئئ ئەوەی کە چییە؟"
سێری دەستی نامجوونی کرد

نامجوون کاغەزەکەی تریشی پێدا
لیڤۆنیا هەر زوو زەردەخەنەکەی نەما

لیڤۆنیا" نامجوون من ئەمە واژوو ناکەم..! "

نامجوون" نەموتووە واژووی کە
بەس ئەگەر تایهیۆنگ وتی کوا ئەیدەمێ ئەوکاتیش خۆت مناقەشەی لەگەڵا بکە. "

شیڤانی هات

نامجوون" شیڤانی ئازیزەکەم
شتێک بێتاقەتی کردووی؟"
دەستی گرت

🖤بووەستە لەگازگرتن لەلێوە نەفرەتییەکانت🖤{kurdish story ff}✔️ Where stories live. Discover now