'28'

1.1K 166 61
                                    

شتێکی بینی شۆک بوو...
تایهیۆنگ دانیشتبوو لەگەڵیان خوانی بەیانی ئەخوارد
شتێکی سەیرە
دێڤیکا چووە لایان

دێڤیکا"بەیانی باش.."

هەموویان جوابیان دا بێجگە لە تایهیۆنگ کە تەنها سێری کرد

دێڤیکا دەستی کرد بە خواردن
لەبەرامبەر تایهیۆنگ دانیشتبوو
لەڕووی نەئەهاو سێری کا
بیری ئەکردەوە
وای خوایە بڵێی گرنگی پێنەدا
یان بەشتێکی ئاسایی وەریگرێ
یان بەبیرم بێنێتەوە
خوایەگیان من چین کردووە
یەکجاریکە ناخۆمەوە
داچڵەکی..!
چونکە شیڤانی بانگی کرد

شیڤانی"دێڤیکا بۆچی ناخۆی
شتێک بێزارت ئەکات؟"

دێڤیکا سێری تایهیۆنگی کرد خەریکی خواردنە و زەردەخەنەی شەیتانی نیشان گرتوویەتی
ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی دێڤیکا نوقمی شەرم بێت

دێڤیکا"نـ. نـا نا
هیچ نییە..!"

تایهیۆنگ بەهێواشی سێری دێڤیکای کرد
دێڤیکا قژی کردە پشتی گوێی و خۆی مەژخوڵ ئەکرد
ئەو ساتە شەرمەزارترین کات بوو بۆی

تایهیۆنگ بێدەنگییەکەی شکاند
"من پێویستە جگەرم بۆ بچێنرێت..!"

هەموویان شۆک بوون بە قسە لەناکاوەکەی تایهیۆنگ
بێجگە لە دێڤیکا سێری تایهیۆنگی ئەکرد
تایهیۆنگ سێری قاپەکەی ئەکرد و دەستی توند کردبوو

نامجوون"چـ. چی؟ ؟"

تایهیۆنگ"هەر ئەوەی وتم
نەشتەرگەری ئەنجام ئەدەم
پزیشکەکە وتی خێرخواز هەیە"

نامجوون" لە 14 ساڵییەوە خەریکی خواردنەوەی بەردەوامی
ئێستا لە %80ی جگەرت لەدەستداوە"

شیڤانی سێری نامجوونی کرد"جوون تکایە..!"

نامجوون"ڕاست نییە؟
هەر کاتێک ئەموت مەخۆوە وەک ئەوە بوو هەر لەگەڵ ئەویشم نەبێت
ئێستاش ئەوە ئەنجامەکەیەتی"

تایهیۆنگ" کیم نامجوون من ئەوە ئەکەم کە خۆم پێم ڕاستە
نەک ئەوەی ئێوە پێتان ڕاستە
ئێستاش پەشیمان نیم..!
هەر ویستم ئاگادار بن..!"
هەستا و چووە دەرەوە

نامجوون"هاهـ چەند نەفسی بەرزە.. "

شیڤانی" نامجوون
یارمەتی بدە تکایە"

نامجوون" ئەو داوای یارمەتی لەمن نەکردووە"

دێڤیکا" کاکە نامجوون ئەو وتی خێرخواز پێی دەدا بەڵام ئەو شتانە ئەوەندە زوو ناکرێ
لایەنی کەم 2 مانگی دەوێ تاوەکو ئەدۆزرێتەوە"

🖤بووەستە لەگازگرتن لەلێوە نەفرەتییەکانت🖤{kurdish story ff}✔️ Where stories live. Discover now