'29'

1.5K 181 123
                                    

دواجار خەوی لێکەوت....!

؛
؛
هەستی بە دەستێک کرد لەسەر قژی
بەرەبەرە خەبەری ئەبۆوە
چاوەکانی کردەوە یەکسەر بیری کەوتەوە کە لە نەخۆشخانەیە
خێرا سێری تایهیۆنگی کرد

دێڤیکا"من
من ئاوا خەوتبووم
ببورە"

تایهیۆنگ"نا وابزانم بەبۆنەی منەوە خەبەرت بۆوە"

دێڤیکا دەستە گەورەکانی تایهیۆنگی گرت
تایهیۆنگ هەستی بە ساردی دەستی ئەکرد
بەبێ ئەوەی چاو لابات لەسەری سێری چاوەکانی ئەکرد

دێڤیکا"دادی
چاک ئەبیتەوە
بۆمن... باش؟"

تایهیۆنگ هیچی نەوت تەنها سێری ئەکرد

دێڤیکا چاوەکانی پڕبوو

پزیشک'ـەکە هاتە ژوورەوە
" خاتو دێڤیکا
پێویستە بچیتە دەرەوە"

دێڤیکا سێری تایهیۆنگی کرد
چاوەکانی پڕبوو و چووە دەرەوە
یەکەمجاربوو ئەو هەستەی لادرووستبێت کە تایهیۆنگ گرنگی پێ نادا
خێرا فرمێسکەکانی سڕی و تێلی بۆ شیڤانی کرد

شیڤانی"دێڤیکا؟!
شتێک ڕوویداوە؟"

دێڤیکا"شیڤانی ئەبێت بەزووترین کات بێنە ئێرە"
سەوتی پڕبوو
شیڤانی یەکسەر زانیتی شتێکی خراپ بووە

شیڤانی"ئایا تایهیۆنگ شتێکی لێ بەسەرهاتووە؟"

دێڤیکا نەیئەتوانی کۆنترۆڵی فرمێسکەکانی بکات"بەڵێ
تکایە زوو وەرنەوە
وەرن بۆ نەخۆشخانەی ******"

کۆتاییان بە تێلەکە هێنا
دێڤیکا چووە لای پەنجەرەکە و سێری تایهیۆنگی ئەکرد کە چاوەکانی داخستووە
ئەوە ئەو پیاوەیە کە هۆگری بوویت..!
ئەوە گەورەترین شکستی ژیانت'ـە دێڤیکا
هۆگری باوکت بوویت
کە ساردترین کەسی دنیایە
جاران ئەتتوانی لە چاوەکانی گرنگیپێدان ببینی ئێستا بێجگە لە ساردی هیچی دیکە نابینیت
ئایا ئەوە کێشەیە لەمندا؟
یەکێکمان ڕوو لەگۆڕینین؟
یەکێکمان خراپین؟
بیری قژە ئاڵۆزەکەی ئەکەم
تەنانەت.... بیری بۆنی جگەرەکەی ئەکەم...
؛
؛
؛
لە خەیاڵ هاتە دەرەوە

پەرستار"خاتوو دێڤیکا پێت چۆنە بچیتەوە ماڵەوە کەمێک پشوو بدەیت و بێیتەوە"

دێڤیکا"نا جێی ناهێڵم..."

پەرستار"بەڵام زۆر ماندوو دیاریت"

؛
؛
؛
؛
؛
دێڤیکا گەشتە ماڵەوە پێویست بوو بەخێرایی خۆی بگۆڕێت و بڕوات
خێرا شاوەرێکی کرد و جلێکی لەبەرکرد

🖤بووەستە لەگازگرتن لەلێوە نەفرەتییەکانت🖤{kurdish story ff}✔️ Where stories live. Discover now