9"

212 32 0
                                    






ئێڤا لەسەرەتاوە هەموو شتێکی بۆ هاوڕێکەی باسکرد
تەنانەت ئەویش شۆک ببوو بەو پیلانە گەمژانەیە

" تۆش قایل بووی بەوە ؟ "
سەری لەقاند

" چۆن قایل بووی مەگەر تۆ ژنێکی زیرەک نەبووی "
ئيڤا هەناسەیەکی قوڵی هەڵژی

" نەمتوانی قسەی بشکێنم "

" پێم مەڵێ ئاشقی ئەو بووی !! "
چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە ئێڤا تەنها بە داماوی
سەیری دەکرد " بەڵێ بووی " بۆی دەرکەوت

" بەنەفرەت بیت هاوڕێکەم !! "
پاڵی داوە و شەڕابەکەی خواردەوە

" تکایە ئەمە بەکەس مەڵێ "
دەستەکانی تێک ئاڵاند

" وابزانم شێت بووی کێ باوەڕ بەمن دەکات ؟ "
ئەوەندە قسەی مایا ڕاست بوو کەس باوەڕ ناکا

ئێڤای سەرۆکی خانەی لەشفرۆشی لە پەیوەندیدایە
لەگەڵ ئیڤانی جەنەڕاڵی دەستپاک و خۆشەویست

بەهەمان شێوە لەسەر داوای ئیڤان دەچێت و خۆی
نزیک دەکاتەوە لە پاشا !!

تەنانەت خەڵک ئەمە وەک کۆمیدیاش بەکاری ناهێنن
هەر کەسێکێشکی هەبێت دەڵێت بۆچی جەنەڕاڵ دەیەوێ
شوێنی خاوەنشکۆ بگرێتەوە ؟

بەڵام کێ دەزانێت


ماوەیەک تێپەڕی بەسەر یەکتربینینەکانی پاشا و ئيڤا
لەم ماوەی کۆتای ئێڤا نەچاوی بە پاشا کەوتوە نە ئەلێکس
هەواڵی لەهیچیان نیە

﮼لەشفرۆش Where stories live. Discover now