" چی دەکەی لێرە خاتوون ؟ "
لەپڕێکا تایلا زیاد لەپێویست جدی دەردەکەوت" تەنها هاتووم بۆ بینینی سەرۆک ئەو لێرە نیە ؟ "
" نەخێر ئەو کارێکی گرنگی هەبوو "
" ئێ کەوایە بێگومان خواردنەوەیەکم پێشکەش
دەکەیت ئەی وانیە ؟." لەسەر قەنەفەکە دانیشت" کریستن دەتوانی داوای دوو خواردنەوە بکەی "
کریستن هۆڵەلەی جێهێشت
" خزمەتکارەکەت بەڕاستی سەرنجڕاکێشە "
" خزمەتکار نیە پاسەوانە ! " بەبێزاری وتی
ئێڤا خەندەیەکی بچوکی کرد ، سەیری دوو کچە
بچوکەکەی دەکرد کە یاریان دەکردیەکێک لەوان دەقاو دەق لەباوکی دەچوو ئیڤان
بەڵام ئەوەی تریان هیچ شتێکی بە خێزانەکەی
نەدەچوو ، ئێڤا گومانئ کردلەوکاتەدا کریستن گەڕایەوە بە خواردنەوەکانی دەستی
ئيڤا بۆ ساتێک سەیری منداڵەکە و کریستنی کرددەمی داچەقی " ئۆهـ "
" شتێک بووە ؟ " تایلا پرسی
ئێڤا بەشۆکەوە سەیری تایلای دەکرد لەناخەوە
دەهۆڵی شادی دەستیکرد بە لێدانئێستا کێ تایلا لەژێر دەستی دەردەهینێ
YOU ARE READING
﮼لەشفرۆش
Romantikهیوایەکم هەبوو ... ئەو کاتەی تۆم دەبینی ڕاستەوخۆ خۆم لەناو هەورەکان دەبینیەوە هەستم دەکرد تۆ تاکە دەرمانی بۆ دەردەکانم چارەسەری هەموو کێشەکانم گەر ڕۆژێک تۆم بینیبا ئەو ڕۆژە بەتەواوی نەخەوتبام کێشەم نەبوو لەبەرئەوەی تۆ ڕووناککەرەوەی ڕۆژەکەم بووی...