﮼خەونەکە

338 45 58
                                    







لەناو باخچەیەکی پڕ لەگوڵ ڕێی دەکرد عەزیەیەکی
سپی سادەی لەبەر کردوە و گوڵێکی سپی بەشێوەی
تاجە گوڵینە لەسەری بوو ، ڕەنگاو ڕەنگی گوڵەکان
ئاشقی خۆیانی دەکرد


دەنگی ڕۆشتنی هێواشی ئاوەکە وەک ئاوازی مۆسیقا بوو
بە پێچەوانە هیچ دەنگێکی باڵندری لێنەبوو


هەستی کرد کەوا قاچەکانی ڕووتن لەنێو خۆڵەکەدا
بەڵام هەستی بەئازار نەدەکرد لەکاتی تێپەڕبوون پێیدا

وایدەزانی ئەمە شوێنێکە لەبەهەشت و بۆ ئەو داندراوە
بەڵام وانیە !!


دەنگی گریانی منداڵێک هات لەباوەشی ئافرەتێکدا !
ئافرەتەکە دووبوو هەربۆیەش نەیدەزانی کێیە

بەڵام بەهێواشی نزیکبونەوەی ڕوخساری ئێڤا
تێژ دەشکا ، چاوەکانی بەرگریان نەماو پڕ لەفرمێسک بوون

دایکی لەدوای ئەو هەموو ساڵە یەکەم جارە لە
خەونەکانی دا بیبینێ

عەزیەیەکی درێژی سپی لەبەرە قژە ئاڵتونیەکانی
هێشتان لولن هەر وەک کۆتا جار ، چاوەکانی
ئەو چاوانەی کە وەک و پێشتر هەستیان تیا نەماوە

منداڵێکی لەدەستە و بەرەو ڕووی ئێڤا دێت

" دایکە ! " دەنگی لەرزۆکە

خەندەیەکی کرد و ئەوەندە نزیک بۆوە کە دەستەکانی
لەبەردەمی ڕابگرێت کە منداڵەکەیان هەڵگرتوە

﮼لەشفرۆش Where stories live. Discover now