17

182 31 3
                                    








تەواوی ئەمڕۆم بەسەر بردوە لە بیرکردنەوە لەو
خەونەی ئەم بەیانیە بینیم ، بۆ ساتێکیش نەمتوانیوە لە
مێشک وەدەری نێم هەر وەک ئەوەی کابوسێکی ناخۆش بێت



روخساری دایکم لەپێش چاوم ون نابێت ، بۆ ساتێکیش
هەر وەک کۆتاجار بوو کەبینیم ، تەنانەت منداڵەکەش
ئەو بەجۆرێک لە دایکم دەچوو .. لەسەر رەگەزی کوڕ .



دەستم بە نێووچاوانمەوە گرت ناتوانم ئەمە شیبکەمەوە
کە بەسەرم هات ، وە ئەوەشدەمترسێنێ .



" تۆ باشیت ؟ "

دەنگە قوڵەکەی جەنەڕاڵ لە بیرەوەریەکانم دەری هێنام .

سەیریم کرد ، کتێبەکەی دانابوو و خەریکی خواردنەوەی
شەڕابەکەی بوو ، سەرم بەمانای نەخێر لەقاند


" نەخێر ، ئەمڕۆ خەونێکم بینی "
وتم زۆر بەجدی .


" منیش جادوگەرێکم بینی " .

رووم گرژ کرد ناکرێت کەمێک جدی رەفتار بکات
" تکایە گاڵتە مەکە " چاوەکانم گرتەوە .


" هەموو کەسێک خەون دەبینێت ، کاتێک کەسێک
ماندوو دەبێت دەست دەکات بەبینینی شتێک تاکووخۆی
پێی ئازار بدات " .


لێکدانەوەکەی لەجێی خۆی بوو ، ئەم ماوەیە بەهۆی
زۆری بیرکردنەوەم لەبابەتی هاوسەرگیریەکەم بەتەواوی
رووچومە .

" کەواتە چاوت بە جادوگەرێک کەوت چونکە بویتەتە
ئەهریمەن ؟ " .


" بۆچی وا بیر دەکەیەوە بوبێتمە ئەهریمەن ؟ " پرسی

" چونکە جادوگەرەکان چاویان بەو کەسانە دەکەوێت
کە رێی راستیان لاداوە و زۆر بە تەماحن ئەوانیش سنورێک
بۆ ئەم کارەی مرۆڤەکان دادەنێن . "


رەنگی ئیڤان تێکچوو ، باوەڕم نەدەکرد ئەوەندە بە
قسەکەم کاریگەر بوبێت ، لەکۆتایدا ئەمە تەنها قسەیەکە
کە لە کتێبی ژیانی جادوگەر خوێندومەتەوە .


" ئەمەش لێکدانەوەیەکی دروستە "
بەهێواشی ورتەی کرد لە بەر خۆیەوە کە تێنەگەشتم .


" شتێکت وت ؟ "

سەری لەقاند و بەردەوام بوو لە خواردنەوەی شەڕابەکەی
وە منیش دوبارە بۆجاری چوارەم لەمڕۆدا دڵم تێکەڵ هات

توند دەستم بە دەممەوە گرت بوو تاکوو خۆم کۆنتڕۆڵ
بکەم وە توانیم سەرکەوم

﮼لەشفرۆش Where stories live. Discover now