... ...
خۆر هەڵهات بەسەر ئەو دارسانەدا بۆ دەست پێ کردن بۆ ڕۆژێکی تازە لەکاتێکدا یەکێکیان بە درێژای شەو نەخەوتبوو بەهۆی ئەو مناقەشەو شەڕەی کە دوێنێ شەو لەگەڵ باوکیا کردی و کۆتاییەکەی بە زلەیەک لە باوکی و پێ وتنی قسەی ناشرین و تەهدید کردنی بە تێکشکاندنی جەستەی ئەگەر لە فەرمانەکانی بێتە دەرەوە یان وەستاندنی لەبەردەم بڕیارەکانی ئەویش تایهۆنگ بوو کە لەگەڵ باوکیا شەڕی کرد لەبەر خاتری ئەو گورگە بچوکەی دوێنێ شەو باوکی گرتی و بە برینداری هێنایەوە ئەو گورگە دیارە کە ساوایە وزۆر بچکۆلەیە ڕاستە ئەو به گشتی ڕقی لە گورگەکان دەبێتەوە بەڵام بێگومان ئەوەنە دڵی ڕەق نیە تا ئازاری ئەو گورگە بچوکە بدات وەک باوکی کە دوێنێ شەو بەهۆی ئەوە باوکی قاچێکی ئەو گورگەی شکان لەبەردەم چاوەکانی وە تای ناچاربوو بەبێ دەنگی سەیری ئەوە بکات ئەگینا باوکی وەکو ئەو گورگە قاچی ئەشکێنێ ئەو تەنها بەناو باوکە بۆی دوای مردنی دایکی زۆر شت گۆڕا لەژیانی تای وە یەکەم شت هەڵسوکەوتی باوکی زۆر زۆر گۆڕا لەگەڵیا بوو بە کەسێک ناتوانێت تای بەباشی بیناسێتەوە کە ئەوە هەمان ئەو باوکە نەرموو نیانەی جارانێتی تەنانەت ئەو لەبەردەم ڕاوچیەکانی تر ئەیشکێنێتەوە و قسەی پێ دەڵێ ئەگەر شتێکی خراپی کرد بەڵام بێگومان بێجگە لە باوکی کەسی تر ناتوانێ لە تای نزیک بێتەوە بەهۆی ترسیان لەگەورەکەیان ئەگەر شتێکی خراپ بە کوڕەکەی بگەیەنن
ئەوان لە ناو دارستانەکە شوێنی تایبەتیان بۆخۆیان داناوە و تا لەکارەکانیان بەردەوام بن ئەویش ڕاوکردنی werewolf بە تایبەتی ئۆمیگاکان چونکە ئەوان لاوازترین گورگن لەناو گورگەکان وە بێتاکان بە پلەی دووم دێت لە هێزا وە لەهەمووان ئازاتر ئەویش ئەلفاکانە وە گرتنیان مەحاڵە بەپێی ئەو زانیارانەی تای کۆیکردۆتەوە لەسەریان
وە شەو دوای تەواو بوونی شەڕەکەی تای و باوکی وە هەریەکەو گەڕایەوە بۆ خێمەی خۆی تا بخەون لەکاتێکدا لە دەرەوە قفەسێکی گەورەیان دانابوو وە پڕ ببوو لەو ئۆمیگایانەی کە گرتویانە وە زۆربەی لە ڕۆجزەکان بوو بێجگە لەو گورگە بچوکە کە تای هەستی کرد ئەویان لە ڕۆجزەکان نیە بەڵکو بۆ هۆزێک دەگەرێتەوە لە هی گورگەکان
وە شەو دوای ئەوەی تای دڵنیا بۆوە هەموو ڕاوچیەکان خەوتون ئەو بەهێواشی لە خێمە گەورەکەی هاتە دەرەوە و بە هێواشی بەرەو قەفەسەکە دەڕۆیشت وە کاتێک لێی نزیک بۆوە تای لەسەر قاچەکانی دانیشت لای دەرگای قەفەسەکە کاتێک ئەو گورگە بچوکە قاچ شکاوە لەوێ کەوتوە وەک چۆن باوکی هەڵی دایە ناو قەفەسەکەوە تای بە کەمێک ترسەوە سەیری لایەکەی تری قەغەسەکەی کرد وە بەڕاستی نیوەی گورگەکان گەڕابوونەوە سەر شێوەی مرۆڤیەکەیان و نیوەی تری هێشتا لەسەر شێوەی گورگەکەی بوو وە هەمووان خەوتبوون بۆیە تای بە کەمێک ترسەوە کلیلی قفڵەکەی لە گیرفانی دەرکرد دوای ئەوەی لە باوکی دزی وە بەهواشی دەرگاکەی کەمێک کردەوە بۆی سەوت دەرنەکات و گورگەکان هەستن و هێرش بخەنە سەری وە بە هێمنی دەستی درێژکرد و لەگەڵ چونە ژورەوەی بەشێک لە جەستەی هەتا دەستی گەیشت بەو گورگە بچوکەکە وە خێرا هەڵی گرت و هێنایە دەرەوە لەگەڵ داخستنی دەرگای قەفەسەکە دووباڕە پاشان سەیری دەوروو بەری خۆی کردو وە دوای ئەوەی دڵنیا بۆوە کە چۆڵەو کەس چاوی لێی نیە خێرا ڕای کردەوە بۆ خێمە گەورەکەی وە کاتێک چوە ژورەوە گورگە بچوکەکەی لە جێگاکەی دانا و سەیری جەستەی ئەو گورگە داماوەی بەردەمی دەکرد کە بەڕاستی جەستەی پڕە لەبرین و بیرمان نەچێ شکاوی قاچی کە دیارە بەهۆی ئەوەوە بوو راوەتەوە تەنانەت کە تای بەرزی کردەوە و هەڵی گرت نەیتوانی خەبەریبێتەوە وە تای سەیری گورگەکەی دەکرد بشێوەیەک هێشتا باوەڕ ناکات کە بۆچی وا ئەکات سەرەڕای ئەوەی ڕقی لە گورگەکانە بە گشتی !!
أنت تقرأ
my wolf
Werewolfجۆنکوک قەت لەو بڕوایەدا نەبوو دوای گەڕانی نزیکەی شانزە ساڵ بەدوای هاوەڵەکەیدا لەناو جۆرەها هۆزی جیاواز بۆ ئاخیری ئەیدۆزێتەوە بەڵام ئەو مرۆڤە وە مرۆڤێکی ئاسای نیە ئەو ڕاوچیە ڕاوچی werewolf وە ڕاوچیەکی ئاسای نیە بەڵکو کوڕی سەرۆکی ڕاوچیەکانە داهاتوو...