< ببوورن بۆ هەڵە ئیملاییەکان >
.
.... ....
کاتێک تای ونبوو لەبەردەم چاوەکانی جۆنکوک بە هێمنی سەیری دەوروبەری دەکرد و ناوچەکەی بە چاوەکانی ئەپشکنی هەتا پەیوەندی مێشکی بۆ هات لە بێتاکەوەی یونگی
" یونگی / جۆنکوک ئێمە ناوچەکەمان هەمووی دەورە دراوە و ئامادەی وشەیەکی تۆین تەنها بۆی هێرشیان بخەینە سەر "
جۆنکوک سەیری گردەکانی دەورو بەری کرد وە بەڕاستی گورگەکانی هۆزەکەی ناوچەکەیان دەور دابوو بۆیە بە هێمنی وتی
" جۆنکوک / جارێ بە هێمنی تەنها سەربازەکان بێڵەوە ئەوانەی تر لەگەڵ خۆت بەرەوە بۆ هۆزەکەو مەهێڵە هۆزەکە هەست بە نەبوونم بکات هەر تەواو بووم لە ئیشەکەم لێرە دەگەڕێمەوە تەنها سەربازەکان بێڵەوە بۆ پێویستی "
" یونگی / باشە جۆنکوک ئاگەداری خۆت بە وە خەمی هۆزەکەت نەبێ بە باشی ئاگەداریان دەبم "
دوای ئەوە یونگی فەرمانی بە چەند سەربازێک کرد لەدەوروبەری جۆنکوک بمێنەوە هەتا ئەلفا فەرمانیان بەسەردا دەکات بەبێ دەنگی بمێننەوە وە یونگی لەگەڵ گورگەکانی تر گەڕانەوە بۆ هۆزەکەیان بەپێی ڕێنمایەکانی جۆنکوک
دنیا تاریک بوو وە هەموو ڕاوچیەکان لەناو خێمەکانیان خوتون وە جۆنکوک بە هێمنی چاوەکانی داخستبوو تا کەمێک ئیسراحەت بکات وە بەهۆی ئەوەی قاچی هێشتا لەناو تەڵەکەدا ماوەتەوە هەتا کاتی بەسەردا بڕوات بەو شێوەیە ئازاری زیاتر و زیاتر دەبێت بۆیە ئێستا جۆنکوک دەیەوێ کەمێک ئیسراحەت بکات بەڵام خێرا چاوی کردەوە کاتێک بۆنی گوڵی یاسمینی کردەوە وە سەیریکرد کە هاوەڵەکەی چۆن بەبێ دەنگی و بەهێمنی دێتە پێشەوە لێی وە لەگەڵ هەر هەنگاوێکیدا سەیری دەورو بەری دەکرد تا دڵنیا بێتەوە هیچ ڕاوچیەکی لێ نیە
تای ئێستاش باوەڕ بەخۆی ناکات کە چی ئەکات ئەو ئەم ماوەیە هەستەکات باش نیە یەکەمجار ئەو گورگە بچوکە کە لەبەردەم باوکی وەستایەوە لە پێناوی وە ئێستا ئەم گورگە گەورە ڕەشە ئەو بەڕاستی هەستەکات بۆ ئاخیری مێشکی لەدەست داوە ئەو پێشتر وانەبوو بە خەیاڵیا نەدەهات باوکی چی لەو گورگانە دەکرد بەڵام ئێستا نازانێ بۆچی بە شێوەیەکی سەیری هەستی هەیە بەرامبەر ئەم گورگە ڕەشە گەورەیە
تای لەبەردەم قەفەستی ئەو گورگە ڕەشەیا وەستا وە بە کەمێک ترسەوە سەیری دەکرد وە جۆنکوک بە هێمنی سەیری هاوەڵەکەی دەکرد و ئەویست بزانێت چی دەکات بۆیە بەبێ دەنگی وەستابوو تەنها سەیری دەکرد
تای سەیری ئەو گورگە ڕەشە گەورەیەی کردەوە و وتی
تای / سەیریکە ئەگەر تۆ گازم لێ نەگریت و ئازارم نەدەی منیش بەڵێنت پێدەدەم کە یارمەتیت بدەم تا تەڵەکەی قاچت لابدەم
أنت تقرأ
my wolf
Werewolfجۆنکوک قەت لەو بڕوایەدا نەبوو دوای گەڕانی نزیکەی شانزە ساڵ بەدوای هاوەڵەکەیدا لەناو جۆرەها هۆزی جیاواز بۆ ئاخیری ئەیدۆزێتەوە بەڵام ئەو مرۆڤە وە مرۆڤێکی ئاسای نیە ئەو ڕاوچیە ڕاوچی werewolf وە ڕاوچیەکی ئاسای نیە بەڵکو کوڕی سەرۆکی ڕاوچیەکانە داهاتوو...