........
لەهۆزی جیون
جۆنکوک و پاسەوانەکانی تر بۆ ئاخیری گەیشتنە هۆزەکەیان وە بەڕاستی هەمووان چاوەڕێی ئەلفاکەیان دەکرد لە هۆزەکە وە کاتێک جۆنکوک زیاتر نزیک بۆوە هەمووان بە سەرسوڕمانی سەیری ئەو مۆڤەیان دەکرد کە لەسەر پشتی ئەلفاکەیان بوو بەڵام ئەجوما گرنگی زۆر بەو مرۆڤەی نەدا کاتێک کچەکەی ئێمای بینی وە جۆنکوک کە ئەجوماکەی بینی لێی نزیک دەبێتەوە ئێمای بە هێمنی لە باوەشیا دانا و لەڕێگەی پەیوەندی مێشکەوە ئاگەدار کردوە کە تەنها بەهۆی ئەوەی سەری بەر عەرزەکە کەوتوە بووراوەتەوە وەدوای کەمێک بۆخی هەڵدەستێتەوە و باشە پێویست بە خەم ناخوات
یونگی لە جۆنکوک نزیک بۆوە لەگەڵ دوو پاسەوانی تردا وە جیمین لە دوای یونگیەوە بە هێمنی سەیری دەکرد وە یونگی کاتێک تای لابرد بە هێمنی لەسەر پشتی جۆنکوک تا بگەڕێتەوە سەر باری مرۆڤ بوونی لەو کاتەدا جۆنکۆک پانتۆڵەکەی لەبەردەکرد کە یونگی پێیدا دوای ئەوەی گەڕایەوە سەر باری مرۆڤ بوونی چاوی کەوتە سەر ئەو سەربازەی کە ویستی تای هەڵبگرێت وە جۆنکوک بە توڕەییەوە سەیری ئەو سەربازەی کرد و وە پێش ئەوەی دەست لە تای بدات جۆنکوک نەڕەیەکی کرد کە وای لەهەمووان کرد سەریان لە عەرز دابنێن وە بە تایبەتی ئەو سەربازە کە هەموو گیانی بەڕاستی دەلەرزا بەهۆی ئەوەی جۆنکوک بە توڕەییەوە سەیری دەکات
جۆنکوک لە تای نزیک بۆوە و بە هێمنی خستیە باوەشی و بەرزی کردوە وە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێ بەرەو کوخەکەی خۆی ڕۆی بەڵام پێش ئەوەی هەنگاوی چوارەمی بڕوا فەرمانی کرد بەسەر یونگیا
جۆنکوک / پزیشکی هۆزەکەمانم خێرا بۆ بێنەوە و وەرە بۆ کوخەکەم
( دوای وتنی وشەکانی ئەو دووبارە ڕۆیشتەوە بە ڕێگاکەی خۆیدا )
لە کوخەکەی جۆنکوک
[ بۆ ئەوانی حەز دەکەن بزانن شێوەی کوخەکانی تری هۆزەکە چۆنە بەو شێوەیەی خوارەیەوە زۆربەی کوخەکان سادەن ]
أنت تقرأ
my wolf
Hombres Loboجۆنکوک قەت لەو بڕوایەدا نەبوو دوای گەڕانی نزیکەی شانزە ساڵ بەدوای هاوەڵەکەیدا لەناو جۆرەها هۆزی جیاواز بۆ ئاخیری ئەیدۆزێتەوە بەڵام ئەو مرۆڤە وە مرۆڤێکی ئاسای نیە ئەو ڕاوچیە ڕاوچی werewolf وە ڕاوچیەکی ئاسای نیە بەڵکو کوڕی سەرۆکی ڕاوچیەکانە داهاتوو...