.... ....
کاتێک تای بەڕێگاکەدا دەڕۆی جۆنکوک لەدواوەی بەهێمنی دەڕۆیی وە چاوی لەسەر هاوەڵەکەی دوور نا ئەخستەوە وە جیمین و یونگی دەستی یەکتریان گرتبوو کاتێک بە هێمنی سەیری ئەلفاکەیان دەکرد کە چۆن دەبێ داهاتوی لەگەڵ تای کە ڕقی لە گورگەکان دەبێتەوە
تای بەدەم ڕێگاکەوە شلکەکانی دەخوارد بەهێمای کاتێک مێشکی لای خۆی نەبوو وە بیری لە قسەکانی جیمین دەکردەوە ئەو وای لێکرد مێشکی بشڵەژێ وە بیری دەکردەوە کە لەوانەیە قسەکانی جیمین ڕاستبێت وە گورگی چاکیش هەبێت بەڵام تای ناتوانێ بە ئاسانی باوەڕیان پێ بکاتەوە ئەوەی بەسەری هات هیچ کەم نەبوو وە ئێستا شتێکی تازەتر هاتووە کە هیچ بیرۆکەیەکی نیە لەسەری ئەویش هاوەڵە ؟
هاوەڵ چیه وە مانای چی بۆچی دەقەو سەعات بە هاوەڵ یان لۆنا بانگی دەکەن تای زۆر هەوڵیدا لەو وشانە تێ بگات بەڵام هیچ هەمووی بێسودە ئەو هیچ نازانێ سەبارەت بەو گورگانە وە لەوکاتەی تای بیری دەکردەوە ئاگای لەبەردەم خۆی نەبوو کاتێک قاچی بەر بەردێکی بچوک کەوت و وە خەریک بوو بکەوێ تای توون چاوی داخست تا خۆی ئامادە بکات بۆ کەوتن وە هەستکردن بە ئازار کاتێک شاتوەکانی دەستی بەڕاستی کوتنە عرزەکە بەڵام تای ئاخیر شت هەستی بە دوو قۆڵی تون کرد کەمەری دەگرن وە تون ڕایدەکێشێ بۆلای خۆی
جۆنکوک هەر چاوی لێبوو کە خەریکە هاوەڵەکەی دەکەوێ خێرا کەمەری گرت و تون بۆ ناو سنگی خۆی ڕایکێشا کاتێک بەوەشی پێدا کرد وە تای زۆر نزیک بوو لە جۆنکوکەوە لەوکاتەدا کە دمووچاوی بەرامبەر دمووچاوی جۆنکوک بوو وە کاتێک تای چاوەکانی کردەوە هەستی بەخۆی نەکرد چۆن کەوتە داوی ئەو چاوە ڕەشانەی جۆنکوکەوە کە وەک شەوێکی تاریک وایە
هەردووکیان بە قوڵی سەیری چاوی یەکتریان دەکرد وە هەستیان بەخۆیان نەکرد کە زیاتر و زیاتر دەکەونە قوڵای چاوی یەکتر وە هەناسەی یەکتر هەڵەمژن
جیمین و یونگی لە دواوە بە زەردەخەنەیەک سەیری ئەو دوانەیان دەکرد لەکاتێک یونگی لە دواوە باوەشی کردوە بە جیمینا وە سەری لەسەر شانی جیمین داناوە وە سەیری ئەو دوو عاشقەی بەردەمیان دەکەن
جیمین بە زەردەخەنەیەکەوە وتی
جیمین / هیوادارم زوو تایهۆنگ ئەو ڕاستیانە قبوڵ بکات و هەلێک بە جۆنکوک بدات تا زیاتر لێی نزیک بێتەوە
یونگی / جۆنکوک ڕێگایەکی زۆری لەبەردەمە تا ببیبڕێت بەڵام دڵنیام لەوەی کە بە ئاسانی کۆڵ نادات
لەوکاتەی یونگی و جیمین قسەیان دەکرد تای عەقڵی هاتەوە شوێنی خۆی و خێرا پاڵی بە سنگی جۆنکوکەوە نا تا دور بکەوێتەوە لێی وە بە توڕەییەوە وتی
أنت تقرأ
my wolf
Werewolfجۆنکوک قەت لەو بڕوایەدا نەبوو دوای گەڕانی نزیکەی شانزە ساڵ بەدوای هاوەڵەکەیدا لەناو جۆرەها هۆزی جیاواز بۆ ئاخیری ئەیدۆزێتەوە بەڵام ئەو مرۆڤە وە مرۆڤێکی ئاسای نیە ئەو ڕاوچیە ڕاوچی werewolf وە ڕاوچیەکی ئاسای نیە بەڵکو کوڕی سەرۆکی ڕاوچیەکانە داهاتوو...