Chapter.16

126 21 12
                                    


ی رۆسPov

ئەمڕۆ ناچار بووم جارێکی تر ماریانا جێ بهێڵم. هەر کە چاوەکانم کردەوە، مارکوس باسی هەندێک کۆبوونەوەی بەپەلەی بۆ کردم سەبارەت بە خێزانی بیانکۆکان و هەندێک شتیتر بۆیە ناچاربووم برۆم لە ماڵەوە.

(بیانکۆکان دوژمنی کاروسۆکانن)

لەم دواییانەدا بەڕاستی بیانکۆکان من و براکانمیانی توڕە دەکرد. بەتایبەت دوای ڕووداوەکەی ڕابردوو کە ڤینسێنزۆ هەوڵیدا من و مارکۆس بکوژێت شتەکان خراپتر بوون. زۆرجار ناچار بووم ماڵەکە بەجێبهێڵم بۆ ئەوەی کار بکەم کە ئەوە شتێکە کە من و ماری زۆر دڵخۆش نەبووین پێی، بە تایبەتی کە دەستی کرد بە ناونانی من وەک(daddy).

بەهەر حاڵ ئەم کۆبوونەوەیە شتێک نەبوو کە ئێمە ڕانەهاتبین لەسەری، وەک چۆن دەبوو پلانی دزی بانکێک تەواو بکەین. لە ڕاستیدا ئەوە کاری ئێمە نەبوو، بەڵام بەو پێیەی لەسەر خاکی بیانکۆ بوو و هەندێک لە پیاوەکانی لەوێ کاریان دەکرد و کاری نایاسایییان دەکرد، بڕیارماندا کە زۆر باش دەبێت ئەگەر کەمێک ئاگادارکردنەوەیان پێ بدەین و بیانترسێنین.

وە داوام لە جەیک و جێف کرد کە چاودێری ماریاناش بکەن.لە ماڵەوە.

لە کۆبوونەوەکە تەنها من و مارکۆس وهەندێک پیاوەکانم بووین نزیکەی دوو کاتژمێر یان زیاتر قسەمان دەکرد، تا ویلیامز خۆی نیشان دا. دەموچاوی چەقۆلێدراو بوو، بڕینێکی درێژیش لەسەر قۆڵی دیار بوو، هێشتا خوێنی لێدەهات.زۆر شڵەژاو بوو.

(ولیامز یەکێکە لە پیاوەکانی رۆس بەڵام رۆس وەک هاوڕێی خۆی سەیری دەکات و زۆر متمانەی پێی هەیە).

- ویلیامز، چی ڕوویداوە؟ پرسیم
"من-ئەو گێلە-" کۆکەی کرد،
"ڤینسێنزۆی نەفرەتی، پیاوەکانی ئەو لێیان دام. پێموابێ کە ڤێنسێنزۆ پیاوەکانی ناردبێت بۆ ئەوەی شوێنم بکەون".

"چ-چۆن؟" یەکێک لە پیاوەکانمان وتی،
دوو پیاویتر یارمەتی ویلیامزیان دا تا دابنیشێت.

" دڵنیام بۆ ئاگادارکردنەوەی ئێمە بووە" مارکوس ئاهێکی هەڵکێشا.

بێدەنگییەکی کورت هەبوو پاش ئەوە مستێکم لە مێزەکە دا،
وای لێکرد هەمووان بترسن.جگە لە مارکۆس کە بە هێمنی لێمی دەروانی و قۆڵەکانی لەناو یەکنابوو.

هەموومان چاوەڕێی جوڵەیەکمان لەو گەمژانە دەکرد، بەڵام ئەمە نەبوو کە پێشبینیمان کردبوو. بەزەحمەت کەسێک دەیوانی دەستی بە ویلیامز بگات، و ئەو یەکێکە لە باشترین پیاوەکانم و جۆرێکە لە باشترین هاوڕێم. لە هیچ شوێنێک نەدەدۆزرایەوە من و مارکوس لەوە دڵنیا بووین.
تەنها ئێمە و هەندێک لە پیاوەکانم دەمانزانی کە لە کوێ بیدۆزینەوە. دڵنیابوومەوە کە خیانەتکارێک لە نێوانمان هەیە و پێویست بوو بیدۆزینەوە.

"کۆبوونەوەکە لێرە کۆتایی دێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەموو شتێک وەک پلانی بۆ دانراوە ئێستاش برۆنە دەرەوە"

"بەڵام سەرۆک، ئێمە-".

"وتم بڕۆنە دەرەوە" هاوارم کرد و کابراکە لە ترسان راچڵەکی.
زۆر توڕە بووم وە بۆ ئەوەی بە باشی بیربکەمەوە پێویستە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە و شتێک لەو بارەیەوە بکەم، و بە خێرایی.

...

ڤیکتۆریا POV

دوای ئەو شەوەی یەک دوو ڕۆژ لەمەوبەر، وا دیار بوو هەموو کەسێک لە کۆشکەکەدا بەڕاستی لە بارێکی دەروونی باشدا بوو.

بەڵام تاکە شتێک کە هێشتا شەرمەزاری دەکردم ئەوبوو کە لەبەردەم براکاندا بە ڕۆس بڵێم "daddy"

هەموویان زیاتر دەستیان کرد بە منداڵ دەرخستنی من،شتێک کە هەم خۆش بوو و هەم بێزارکەر بوو.
بەهەر حاڵ لە دوای ڕووداوی زریانەکەوە زیاتر وابەستە و چەسپاو بووم بە ڕۆسەوە. هەر جارێک کە لەگەڵیدا دەمێنمەوە داوای ئامێزگرتن یان شتێکم دەکرد. تەنانەت کاتێک سەرقاڵیش بوو بە کارەکانیەوە.

وە ئەمڕۆ ناچار بوو لە شوێنێکدا بەشداری کۆبوونەوەیەک بکات، بەڵام پێی نەدەگوتم لە کوێ و بۆچی. هیچ کام لە کاروسۆکان باسی کارەکانیان بۆ نەدەکردم و ئەوەش بێزاری دەکردم.

ئەوەش وای لێکردم لە بێزاریدا لەسەر قەنەفەکە دابنیشم .
جەیکیش لەوێ بوو و پێدەچوو زۆر سەرقاڵی هەندێک کاغەز بێت. ئەو یەک دوو جار پشکنینی بۆ کردم و سەیری کردم. بۆ ئەوەی ئاگادارم بێت پێموابێت ئەوە فەرمانی رۆسە کە ئاگادارم بێت.

بەهەر حاڵ لەناکاو گوێم لە دەرگاکە بوو کە بە توندی کرایەوە، کاتێک دوو کەسایەتی باڵا بەرز دەرکەوتن. بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر چاوەکانم فراوانتر کرد کاتێک رۆس و مارکوس چوونە ژوورەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە تووڕەیییەکی ڕوونەوە. من هەرگیز بەم شێوەیە نەمبینیبوون و ئەگەر ڕاستگۆ بم ئەوەندە ترسناک بوون بێگومان چونکە پیاوی مافیا بوون.

ڕۆس ناوی جێفی هاوار کرد من ڕاچلەکیم لەگەڵ هاوارەکەی جێفیش دەستبەجێ دەرکەوت و چوە ژورەکەی کە رۆس و جەیک و مارکۆسی لێبوو.

"ئێمە خیانەتکارێکی نەفرەتیمان هەیە، پێویستە ئەمە چارەسەر بکەین" بیستم.

خولەکێک قسەیان کرد تا بینیم جێف و مارکوس هەردووکیان لە ژورەکە هەتنە دەرەوە و چوونە سەرەوە.منیش هێواش هێواش چوومە لای ڕۆس هەرچەندە دەترسام لە توڕەییەکەی.....

هیوادارم چێژتان لێبینیبێت
ڤۆیت لەبیر مەکەن تا بتوانم بەردەوامبم💖🩷
خۆشمدەوێن💋

.
.
.
.
.
.
.
.
.

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now