Chapter.17

154 17 36
                                    





ماریاناPOV

خولەکێک قسەیان کرد تا بینیم جێف و مارکوس هەردووکیان لە ژورەکە هاتنە دەرەوە و چوونە سەرەوە.منیش هێواش هێواش چوومە لای ڕۆس هەرچەندە دەترسام لە توڕەییەکەی.....

دەستەکانی لەسەر مێزەکە بوو دانابوو، هەناسەی قورسی دەدا. تورەیی لە چاوەکانی دەردەکەوت .
هێواش هێواش دەستم لە دەستی چەپی دانا کە شوێنی تاتۆکانی بوو. ڕۆس هەستی بە لەرزۆکیەی کرد بەڵام هیچ نەجوڵایەوە بەڵام من لە چاوەکانیدا هەستم پێکرد.

"تۆ باشیت؟" پرسیم.

"بەڵێ" سەیری لایەکەی تری کرد، ڕەنگە نەیویستبێت بەو شێوەیە بیبینم .

"دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ نازانم چی ڕوویداوە، بەڵام ڕەنگە بتوانم یارمەتیدەرت بم"

یەکسەر چاوی لێکردم و سەیری کردم، بڵێسەی ئاگرم لە چاوەکانی بینی.و برۆکانی گرژ کرد لێم من هەرگیز بەو شێوەیە نەمبینیبوو
هەنگاوم بۆ دواوەنا چونکە لێی ترسام.

-"دەتەوێت چی بزانیت؟"بە دەنگی بەرز و توڕەییەوە وتی و رۆشتە دەرەوە و، بە تەنیا لە ژووری میوان بەجێی هێشتم. ڕۆس بەرەو ئۆفیسەکەی ڕۆیشت و دەرگاکەی بە توندی داخست و وایلێکردم ڕابچلەکم لە ترسا. دڵم بە خێرایی  لێیدەدا، هەرگیز بەم شێوەیە نەبووە لەگەڵم.

پاشان سەیری سەر پلیکانەکانم کرد بینیم جەیک لەسەر پلیکانەکان وەستابوو، دیاربوو سەیری هەموو شتێکی کردبوو و هەموو شتێکی بینیبوو.ئەوەندە خراپ لە هەمووان توڕە ببووم کە وەک ئەوەی هیچ نەزانم مامەڵەم لەگەڵ دەکەن، هەرگیزم هیچم پێ ناڵێن و بەردەوام وەک منداڵ رەفتارم لەگەڵ دەکەن. ئەوە بۆ یەکەمجارە لەوەتەی هاتومەتە ئێرە ئەوەندە تووڕە ببم.

جەیک هەر کە ڕۆس چوە ئۆفیسەکەی،هاتە لام. خەریک بوو ناڕەزایەتی دەرببڕم و پێی بڵێم بە تەنیا جێم بهێڵە، گوێم لە ئاهێک و جووتێک قۆڵی ماسولکەیی بوو لە دەوری خۆم. باوەشەکەی جەیک بە هۆکارێکەوە وای لێکردم دەست بە گریان بکەم. هەستم بە هەست و سۆزێکی زۆر دەکرد..

"جەیک من تەنها هەوڵم دەدا یارمەتی بدەم. کەس هەرگیز هیچم پێ ناڵێت دەربارەی هیچ شتێک".

"دەزانم" وتی: "وەرە لەگەڵم"
جەیک بردمی بۆ ژووری نووستنەکەی

- هەست بە باشتر بوون دەکەیت؟ جەیک پرسی. لە کۆتاییدا کەمێک گریام کاتێک گەیشتینە ئێرە، لە بێزاری و ماندوێتی. بە درێژایی ڕۆژەکە هیچم نەدەکرد، بەڵام هێشتا پێویستم بە خەوتن بوو.

زۆرم حەز بەوەبوو کاتێک جەیک دەستی لە قژم دەدا، جیاواز بوو لە دەست لێدانی ڕۆس. مەبەستم ئەوەیە رۆس کە بەزۆری ئەو کارەی نەدەکرد، بەڵام کاتێک دەیکرد، پەنجەکانی هەندێکجار لەسەر قژم دەگیران وە دەست لێدانی جەیکی نەرمتر بوو. ئاخر ئەو نەرمترین کەسی کاروسۆ بوو.

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now