𝒑𝒂𝒓𝒕"𝒇𝒊𝒗𝒆"

157 27 20
                                    

-ڕۆژی دوواتر.

کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی.

"بەڕێز لە دەوروبەری کاتژمێر ١٢ یان دوای ئەوە لە خەو هەڵدەستێت چونکە ژەمە دەرمانەکە زۆر بوو بۆ ئەوەی بێهۆش بێت." کانگ مین سەری لەقاند و وتی،

"دڵنیابە کە پشکنینی بۆ دەکەیت، دەتوانیت بڕۆیت" پاسەوانەکە کڕنۆشی برد و ڕۆیشت.

جەی هیون و کانگ مین لەگەڵ یەکتر قسەیان دەکرد کە لەناکاو جونگکوک لەگەڵ تایهیۆنگ و جیمین هاتنە ژوورەوە. سڵاویان لە یەکتر کرد و دانیشتن.

"بەڵێ باوکە؟ دەتەوێت باسی چی بکەیت؟" جای هیون هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قسەی کرد،

"جۆنگکوک، ئەوەی خەریکە دەیڵێم زۆر شۆککەر دەبێت بۆت بۆیە هیوادارم کە تۆ ئارام بیتەوە و زۆر بە خێرایی کاردانەوەت نەبێت" جونگکوک بە نیگایەکی سەرلێشێواوەوە سەیری باوکی کرد و سەری بە بەڵێ لەقاند.

"تۆ لە تەمەنی دە ساڵییەوە هاوسەرگیریت کردووە جونگکوک" وتی و جونگکوک یەکسەر لە شوێنی خۆی هەستا و هاوڕێکانی بە چاوی فراوانەوە سەیری یەکتریان کرد.

"باوکە؟ سەرخۆشی؟ چی بە گێلییەوە قسە دەکەیت-"

"ئەو ڕاست دەکات جونگکوک، ئەو کەسەی هاوسەرگیریت لەگەڵ کردووە کچەکەمە." کانگ-مین وتی کە تایهیۆنگ بۆی وەستا

"باوکە خوشکێکم هەیە؟ هەردووکتان باسی چی دەکەن؟" وتی و سەیری کرد.

کاتژمێر ١٢:١٥ی شەو

‏miewan pov

چاوەکانم بە هێواشی کردەوە لەکاتێکدا سەرم گرتبوو چونکە لە ئازاردا لێی دەدا. سەیری دەوروبەرم کرد و چاوەکانم لە شۆکدا گەورە بوون کاتێک تێگەیشتم چی ڕوویداوە. یادەوەری ئەو ڤانە ڕەشەم بیرهاتەوە و فرمێسک لە چاوەکانمدا دەستی کرد بە ڕژان.

بۆچی منیان ڕفاند؟ کەسم نییە ڕزگارم بکات، ئێستا چی بکەم؟ نەخێر مایوان بەهێزبە و هەوڵبدەین لێرە دەربچین.

وتی و لە جێگاکە هەستا تا بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێت بۆ هەڵهاتن. سەرەتا بەرەو پەنجەرەکە ڕۆیشت تا بزانێت دەتوانێت باز بدات بەڵام چاوەکانی فراوان بوون کاتێک مەوداکەی بینی. هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت، بەو هیوایەی دەرگاکە کراوە بێت و بە بەختی خۆی وابوو! بە بێدەنگی چووە دەرەوە و کەسی نەبینی بۆیە بە خێرایی بەرەو پلیکانەکان ڕۆیشت. خەریک بوو بگاتە پلیکانەکانی خوارەوە کە دوو پاسەوان هاتنە لای و دەستیان گرت.

"مەدام بەم شێوەیە" گوتیان و بەرەو ژووری میوان بردیان کە دراماکە تێیدا بەڕێوەدەچوو.

"بەڵێ تایهیۆنگ، خوشکێکت هەیە کە هاوسەری جۆنگکووکە" کانگ مین بە کوڕەکەی گوت کە نەیتوانی پرۆسێسی ئەو شتانە بکات کە ڕوودەدەن.

𝑱𝒆𝒐𝒏 𝑱𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌 ᥫ᭡Where stories live. Discover now