ڤـۆت پـێـش خـوێـنـدنـەوە🤍...
لـە شوێنێکی بێدەنگ بمێنـەوە و
بە خۆشەویستیـەوە دەست بکە بە خوێندنەوە♡شـەوێکی ئـارام بوو مـانگ خۆشەویستی
خـۆی دەبـەخشی بـە زەوی
کەشی دەرەوە بایەکی هێمنی هەبـوو کەوای لـە
گەڵای دارەڪان دەکرد بە هێمنی سەما بکەن و
دەنگێکی کەمیان لێوە بێتلەو شوێنە چەندین ڤێلای جیـاواز و جوان
هەبـوون کە یەکێک لـەو ڤێلایـانە
ڤێلای خێزانی ستێپـانـۆڤ بـووشارۆچکەکە بە تەواوی چوڵ و بێدەنگ بـوو
هەتا ئەو کاتەی کە دەرگا گەورەی ڤێلاکەی ستێپـانۆڤ
کرایـەوە و چەند کەسێک هاتنـە دەرەوە
ئەوان دوو پیاو بوون لەگەڵ منداڵێکی کوڕی بچوک
وە لـەگەڵ کچێکی وردیلـەی قەشـەنـگ
کە درێسێکی نـاسکی سپی لەبەردابوو
بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەك بڵێن
سەرکەوتنـە سەر ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەمـاریـنـا
ژیانە وێران بوەکەی ئەو کچە بێچـارە
وێرانتر بوو لەبەر بڕیارەکەی باوکی و پارک سیۆجون
بڕیـارەکە!
دەبێت هـاوسەرگیری بکات لەگەڵ پارک سیۆجون
بەڵێ پارک سیۆجون کەلە تەمەنی باوکی دایە
بەڵام باوکە دڵ ڕەقەکەی گوێ بەوە دەدات
بێگومان نەخێربـەهـەرحـاڵ دوای ئەشکەنجەدانێکی خراپـی
مارینـا لە لایەن باوکییە
بە زۆری قایلی کرد بۆ ئەو هـاوسەرگیریە
ستێپـانۆڤ مـاریـنـا بوویـە هـاوسەری پـارک سیۆجون
وە زڕدایکی پـارک جـیـمـیـن و پارک جـیـون.مارینا و سیۆجون لە ڤێلاکەی ستێپانۆڤ بەبێ
هیچ ئاهەنگێک پەڕاوی هاوسەرگیریان واژۆ کردلـە ڤـێـلاکـەی پـارڪ...
پارک سیۆجون و پارک جیمین و پارک جیون
وە پـارڪ مـاریـنـا
هەمووان لە هۆڵەکە لە بەردەم پلیکانەکان
ڕاوەستابوونمارینـا زۆر دەترسـا جەستە بچوکەکەی دەلەرزی
بە توندی دەستەکانی دەگوشی
ئەو سەیری ڕوخساری هیچکامیانی نەدەکرد
تەواوی ئەمشەو سەری خوار کردبویەوە و
سەیری زەویەکەی دەکرد
بەڵام سیۆجـون و جیمین و جیون چاوەکانیان
بۆ چرکەیەکیش لەسەر مارینـا لانەدەچـوجـیـمـیـن هەردوو دەستی لە گیرفانی
پانتۆڵەکەیدا بوو
بە ڕوخسارو ناخێکی ساردو تاریکەوە
دەیڕوانیە مارینـا
وای دەزانی ئەو وردیلەیە لەبەر پـارە
هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ باوکی
وای دەزانی لە دڵخۆشی و ڕازی بوونی خۆیەوە
هاوسەرگیری کردووە
بە کچێکی پیس و چـەپـەڵ دەیبینی
YOU ARE READING
𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠
Romanceکچێکی بچوک کە لـەلایەن خێزانەکەیـەوە هـەمیشە ئەشکەنجـە دەدرێـت بـە زۆری دەیکەنە هاوسەری پیـاوێك کە لە تەمەنی باوکیدایە. ستێپـانـۆڤ مارینـا دەبێتـە هـاوسەری پارك سیۆجون وە زڕدایکی پـارك جـیـمـیـن و پـارك جیـون ئـەو ڪـچـە وردیـلـەیـە گـوڵـێـڪ بـوو ڪـە...