Chapter 9

355 86 158
                                    




ڤـۆت پـێـش خـوێـنـدنـەوە🤍...
خوێنەرێکی بێدەنگ مەبـە ئەزیـزم










نـوســەر پـوڤ...


بەیـانی زوو بوو مارینـا ڕۆیشتە خوارەوە
بۆ دروستکردنی خوانی بەیـانی
دوێنێ شـەو پورە سوون وتی کە بۆ ماوەی
مانگێک دەڕواتە لای کچە نەخۆشەکـەی
لەبەر ئەوە ئـەو زوو هەستا بۆ ئامادەکردنی
خوانی بەیانی.. کە ئیتر دەبێتە ئەرکی ئەو
چونکە جیمین و جیون تەنها خواردنی دەستی
پورە سوون دەخۆن وە لەم دوایانەش مارینـا





دوای ئەوەی ژەمێکی بچوک و بەچێژی
بەیانیـانی ئامادەکرد سەیری کاتژمێری موبایلەکەی
کرد کە کاتی هەستانی جیون بوو
ڕۆیشت بەرەو سەرەوە کاتێک کۆتـا پلەی
قادرمەکانی بڕی ئینارای بینی کە لە ژوورەکەی
جیمین هاتـە دەرەوە کە ڕۆبێکی حەمامی لەبەر بوو




ئینارا ئاوڕی دایـەوە مارینـای بینی
زەردەخەنەی بەفیزی کرد و ملی ڕۆبەکەی هەندێک
بڵاوکردەوە بۆ دەرخستی پێستە بە پەڵەکەی ملی
هەر زوو مارینـا چاوی کەوتە سەر ملی و
نیشـانەی ماچی بینی





بەیـانی زووە ئینارا بە ڕۆبی گەرماوەوە لە
ژوورەکەی جیمین بێتە دەرەوە
وە نیشانەی قێزەونی ماچ لەسەر ملی و گەردەنی
هەیـە
زۆر ڕوونە کە چی ڕووی داوە لە نێوانیـان




هەستێکی نوێ گەشەی کرد لەنێو ناخیـەوە
وە ئەو ڕقەی بۆ ئینارای هەبوو زیاتر بوو
پشتگوێی خست و ڕۆشتە ژوورەکەی جیون



دوای ئەوەی هەڵیسـاند و یارمەتیدا لە
ڕۆتینی بەیـانیانی ڕۆیشتنە خوارەوە
جیمین'یان بینی لەسەر مێزی نان خواردن







جیون: بەیانیت بـاش ئۆپـا
" بە خەواڵویەوە وتی و دانیشت "



جیمین: بەیانیت بـاش شێرە کوڕ





مارینـا بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت دانیشت
تەنانەت بۆ چرکەیەکیش سەیری جیمینی نەکرد
بڕیـاری دا ئیتر لێی بەدوور بێت
نە قسەی لەگەڵ بکات نە سەیری بکات
هۆکارەکەی ڕوونـە ئەی وانییـە!


جیمین کەمێک سەیری مارینـای کرد
پاشـان دەستی کرد بە نان خواردن






جیون: مـاری کاتێک گەڕامەوە بەیەکەوە
سەیری فلیم بکەین



مارینـا: بیرۆکەیەکی باشـە
شیرینی ئـامادە دەکەم بۆئەوەی لەکاتی
سەیرکردنیدا بیخۆین



𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠Where stories live. Discover now