ڤـۆت پـێـش خـوێـنـدنـەوە🤍...
نـوســەر پـوڤ...
مارینـا بە بیرکردنەوە لە ڕوداوەکان خۆی
ئـامادەکرد بۆ کۆتـاجار لە ئـاوێنەکەدا سەیری
خۆی کرد و زەردەخەنەیەکی متمانـە بەخۆبوی
بەخۆی بەخشیدوای هەڵگرتنی موبایل و جانتـاکەی
ڕۆیشتـە خوارەوە جیمین و جیون لەلای
دەرگاکەوە چـاوەڕێی ئەو بوونبەیەکەوە ڕۆیشتنـە دەرەوە و سەرکەوتنە سـەر
ئۆتۆمبێلەکـەمـاریـنــا پـوڤ...
دوای ماوەیـەك لەسەر داواکاری جیون
هاتینـە شـاری یاری
جیمین ڕۆیشت بلیتی یاریەکان بکڕێت
لە دوای چەند کەسێكەوە وەستـا بۆ دەستکەوتنی
بلیتـەکـان
ئێمەش کەمێك لەدووری ئەو چاوەڕێی دەکەینئەو لەگەڵ جیون جلەکانیـان وەک یەکترن
کە پێکهـاتوون لە تیشێرتی سپی و
پانتۆڵێکی ڕەشی تـاریك
سەرەڕای ئەوەی کە شـەو بوو جیمین
چـاویلکەیەکی دژە ڕوونـاکی لەچـاو بوو
کە وای لێکردبوو قۆزتـر دەربکەوێتکە ڕووی کردە ئێمە ڕوخسارە درەوشاوەکەیم بینی
لەژێر ڕوناکی مانگـدا لێوەکانیـم بینیەوە
هەمان ئەو لێوانەی ئەم بەیانیـە ماچی کردم
هـەڵـەیـە بەڵام ئیتر لە مێشکـم دەرناچێتدوای وەرگرتنی بلیتەکە جیمین گەڕایەوە
نەفرەت لەو چـاویلکە ڕەشانە دەکەم
کە بەهۆیەوە ناتوانم چـاوەکانی ببینـمجیمین: دەتەوێت سەرەتـا کام یاریە بکەیـن
جیون: ئممم... ئۆتۆمبێلەکـان
" بە دڵخۆشیەوە وتی "
جیمین زەردەخەنەی بۆ کرد پاشـان دەستی
جیونی گرت و ڕۆیشتن
من هێشتـا لە شوێنی خۆم بووم و بە خەندەوە
سەیری ئەوانـم دەکرد
جیون ئاوڕی دایـەوە و سەیری کردمجیون: ماری تـۆش وەرە
من: نـا جیون حەزم پێیان نییـە
ئێوە بڕۆن
" بە زەردەخەنەی دڵنیـاکەرەوە وتـم "جیمین: سەرسـام دەبووم گەر بهاتبـایە
با بڕۆین جیون
" سەیرکردنێکی بێزاری پێ بەخشیـم و ڕۆیشتن "دەترسـم بەڕاستی دەترسـم هەرگیز نەهاتومەتە
شـاری یاری بۆ یەکجـاریش یاریـم نەکردووە
سەبـارەت بە تەمەنی منداڵیـم
جیـاوازیەکی نەبوو لەگەڵ ئێستـام تەنها
ئەوەیە کە پێشتر دەڕۆشتمە قوتابخانە
YOU ARE READING
𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠
Romanceکچێکی بچوک کە لـەلایەن خێزانەکەیـەوە هـەمیشە ئەشکەنجـە دەدرێـت بـە زۆری دەیکەنە هاوسەری پیـاوێك کە لە تەمەنی باوکیدایە. ستێپـانـۆڤ مارینـا دەبێتـە هـاوسەری پارك سیۆجون وە زڕدایکی پـارك جـیـمـیـن و پـارك جیـون ئـەو ڪـچـە وردیـلـەیـە گـوڵـێـڪ بـوو ڪـە...