Chapter 19

394 76 167
                                    


ڤـۆت پـێـش خـوێـنـدنـەوە🤍









جـیـمـیـن پــوڤ...







هەنگـاوەکانم گەڕاندەوە دواوە
تروسکەی ترس نیشت لە دڵـم
ئەو مەبەستی چیە لە وشەی نـەمان
شیکردنەوەی ئـەو وشەیە هەزاران بیرکردنەوەی
خراپم پێدەبەخشێت






گەڕامەوە بۆ بینینی ڕوخسـارە لاواز بوەکەی
ئەویش سەیری دەکردم کاتێک چـاوە سەوزەکانی
پڕبوون لە فرمێسك و هاواری دەرچونیـان دەکرد






دوور لە خـەم و ترسی سینـەم
ڕوخسـارێکی تەواو سـاردم پیشـاندا
هەر وەک تەواوی کاتـەکانی بینینمان







من: مەبەستت چیـە





مارینـا: من لاوازم بەرگەی ئـازاری دووریت
ناگرم گەر بڕۆیت کۆتایی بە ژیانی خـۆم دەهێنم
" بە تۆنێکی مات و کزەوە وتی
چـاوەکانی لەسەرم لادا و فرمێسکی سڕی "









کـۆتـایـی!
کۆتایی بە ژیـانی خۆی دەهێنێت
بـاوەڕ نـاکەم
ئەو خەریکە چ نەفرەتیەک دەڵێت
دەیەوێت بـەو جۆرە بـمـوەستێنێت







مارینـا: جیمین... ئەوەندە خراپ مەبە
ڕێگای بەیەک گەیشتنمان لەناو مەبە
من دەزانم هێشتـا خۆشت دەوێـم
تکایە دووبـاره بیر لە بڕیـارەکەت بکەوە...
گەر لەسەر بڕیارەکەت سور بیت
چیتر منێك بوونی نامێنێت لەم ژیـانە
" بە هێواشی وتی پاشـان ڕۆیشت "













چـاوەکانم لەسەر ڕێگای ڕۆشتنەکەی
ئەو بوو، وشەکانی ئەو کاریگەریەکی زۆری
لەسەر دروست کردم ئەسڵەن کامە قسەی وانەبوە!






خەریکـم هەستێکی زۆر خراپ تاقیدەکەمەوە
دوو دڵی لە ڕۆیشتن یا نەڕۆیشتن
هەست ئەکەم گەر بڕۆم بە تەواوی لەدەستی ئەدەم






لە لەحزەیەكدا ئەو ساتە هاتەوە پێش چـاوم
مانگێک پێش ئێستـا کە لە پێش قادرمەکان لەناو
گۆمێک خوێندا بوو
ناکرێت دووبـارە ئەوە ڕوبدات
من هەرچەندە بەهێز بم توانـایی دووبارە
بینینەوەی ئەو ساتەم نیە









تێنـاگەم لێت تێناگەم کەی ئەوەندە
خۆشت ویستوم تا لە پێنـاو دووریم گیانت بکێشیت
ئەسڵەن گەر ئەوەندە خۆشت دەویستم بۆچی
ڕەتت کردمەوە
خەریکە ئەبـم بـە بورکانی شێت و
ئـەتـەقـمــەوە!






𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠Where stories live. Discover now