-Cold but Sweet C.BMG~Flirt
کاتی نانی نیوەڕۆ بوو کە ن/ت و مینا قسەیان ئەکرد و بەرەو کافتریاکە بەڕێکەوتن
کەسێک ئەوانی وەستاند
"سڵاوو!!"کوڕەکە بە ن/ت وت کە زەردەخەنەیەکی لەسەر دەمووچاو بوو
لە کاتێکدا دەمووچاوی ن/ت ڕەنگدانەوەیەکی سەرلێشێواوی هەبوو
"چییە-تۆ نوێیت لێرە؟!"مینا لە کوڕەکەی پرسی
"بەڵی، ئەمڕۆ گواستمەوە ، بەهەرحاڵ من ناوم جونگ جیهوونـ'ـە وە هی تۆ جوانکیلە؟"جیهوون بەردەوام سەیری ن/ت ئەکرد
"تۆ ئەزانی قسە لەگەڵ کێ ئەکەی؟!ئەتەوێت بمری؟!"مینا وتی
"بەڵێ، بەدڵنیایەوە، خۆشەویستەکەی قوتابخانە وە کڕەشی بیۆمگیوو"جیهوون وتی
"ئەگەر تۆ دەربارەی من بزانی نابێت قسەم لەگەڵ بکەیت،وا بیر ناکەیتەوە؟!"ن/ت لە کۆتایدا قسەی کرد
"وا بیر بکەمەوە؟.. نا نەخێر، تۆ سەرنجڕاکێشیت من دڵنیام ئێمە ئەبینیە دوو خۆشەویستی ناوازە"جیهون بە ناشیرنی وتی بە زەردەخەنە پیسەکەی لەسەر دەمووچاووی
"من دڵنیام ئەتەوێت ژیانت لە دەست دەیت گەمژە... ئەم نەفرەتیە بوەستێنە"مینا وتی کە ددانەکانی جیڕکردەوە
"ن/ت بابڕۆین پێویست ناکات لەگەڵ ئەمە قسە بکەین"مینا بە ن/ت وت کە سەیری جیهوونی ئەکرد
"ئۆهــ کەواتە ناوت ن/تـ'یە.ن/ت. ناوێکی شاز بۆ کچێکی وروژێنەری، تەنانەت لەسەر زمان جوان ئەوترێ"
جیهون وتی کە چاوێکی لە ن/ت داگرت، بە بێشەرمانە ئەی ویست لە ن/ت نزیک بێتەوە کە ئەمەش وای لە ن/ت کردبوو نائاسودە بێت و وای لە مینا کردبوو توڕە بێت
"ئەزانی چی.. حەز ئەکەم بتخەمە زبڵدانەکەوە هەر ئیستا! زبڵێکی وەک تۆ شایەنی ئەوەیە تەنها لە ناو زبڵدانەکە بێت، نازانم بۆ تا ئێستا لێرەی"مینا وتی کە سەیری جیهوونی ئەکرد
"خاتوون خۆت تێکەڵی کاری من مەکە، دوورکەوە ئەگینا دەرئەنجامەکەی باش نابێت"جیهوون بە تۆنێکی جدی و توند بە مینای وت
"تکایە ئەتوانی بەتەنیا جێمانبێڵیت؟!"ن/ت وتی تەواو بێزار ببو لەدەست جیهوون
"نەخێر تا ئەوکاتەی ئەبیت بە هی من"جیهوون وتی
(لێرە مەبەستی جیهون ئەوەیە ناڕوات تا ن/ت نەبێتە خۆشەویستی)
"بجوڵێ"ن/ت وتی بە بێزاری
جیهوون بە نیاز بوو وەڵامی بداتەوە بەڵام کەسێک هاتە ئەویا..
بەردەوامە~
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~
YOU ARE READING
Cold but Sweet || C.BEOMGYU
Fanfiction"ئەو هی منە. دوور بکەوەرەوە ئەگەر ناتەوێت بمری." ئەو کچە بۆ ئەو بەنرخە چونکە ئەو تاکە سەرچاوەی خۆشییەکەیەتی لە جیهانەکەیدا کە پڕە لە دڕک و خیانەتکاران. ئەو کچە ئەوەندە پاک و بێهەڵوێست بوو بۆی کە دەیەوێت بە هەموو ژیانی بیپارێزێت. بۆ جیهان ساردە بەڵام...