Trauma

65 14 20
                                    









-Cold but Sweet C.BMG~Trauma

BMG~Trauma

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




گیوو بەرەو ڕووی ن/ت چوو و کردیەوە، لەکاتێکا ن/ت چاوەکانی لەسەر ئەو بوون و پرسیاری لێ هەبوون...

لەوانەیە گیوو تێبینی تێبڕینە پڕ پرسیارەکەی ن/ت کردبێ

"من وەڵامی پرسیارەکانت ئەدەمەوە کە گەیشتینە شوێنێکی سەلامەت، باشە؟!" بیۆمگیوو هەوڵی ئەدا ڕازیبکا بۆ ئەوەی لەگەڵی بێت

چونکە ئەیزانی گەر لەپێش چاوی کەسێکی ئاسای باوکت بکوژی دوای زەحمەت ئەبێ کە متمانەیان بەدەست بێنیەوە

وە سەیرکەن ئێمە لێرە باسی ن/ت ئەکەین کە زۆر بێتاون و میهرەبانە وەک فریشتەیەک

کە تەنانەت ڕقی لە باوک و دایکی نەبوو ئەو کەسانەی فڕێیان یا

مەگەر ئەو بیر ناکاتەوە کە گیوو زۆر دڵڕەقە کە باوکی بکوژێ؟!

بەڵام ن/ت تەنها سەری بە باشە لەقاند کە وای لە گیوو کرد شۆک بێ

"ب بەڕاستی؟!تۆ لێم ناترسی شازادە؟!"گیوو وتی هەستی کرد ئەم سەر لەقاندنەی بە ترسەوە کرد

بەڵام وەک وتم ن/ت زۆر میهرەبانە وەک فریشتێیەک، ئەو پێگەیشتووشە

"بەڵێ.. ئەو کاتانەی لەگەڵ تۆم بەسەر بردوون ناکرێ ئەوەنە بە باشی بتناسم، بەڵام ناشتوانم بڕیارت لەسەر بدەم... وەهەروەها هەمووان شایەنی ئەوەن چانسی دووەمیان پێ بدرێ"

ن/ت وتی بە ڕوخسارێکی بەتاڵەوە، دیارە ڕووداوەکە کاریگەری زۆری لەسەر بووە

ئەو کچەی کە وا فێر ببو لە هەموو کاتێکی سەختا زەردەخەنە بکات، ئێستا زەردەخەنەکەی لەدەست داوە، تەنها فرمێسک لەسەر کوڵمەکانی ئەبینران

نە ئەگریا نە زەردەخەنەی ئەکرد نە هیچی پیشان ئەیا لەسەر ڕوخساری

ڕووداوەکە بەدڵنیایەوە کاریگەری لەسەر هەبووە

تێهیونـ'ـیش گۆڕانکاریەکەی بینی لە ڕەفتاری، بەزەی پیا هاتەوە

ئەو جیهانەی تێیدا ئەژی  زۆر لەو جیهانە بی بەزەی ترە کە بۆی هاتووە

گوڵێکی وەک ئەو شایەنی ئێرە نییە

گیوو دەستی گرت و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە بەڕێ کەوت

گەڕانەوە بۆ کۆشک، تەواوی کاتەکە کەس قسەی نەکرد

یۆنجونـ'ـیش هات بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پشتیانەوە

لەبەر ئەوەی ب.چۆی مردووە، جێگرەوەکەی کە بیۆمگیوو'ـە، باندەکە ئەگرێتە دەست و ئەبێتە سەرۆکیان

هەرکە گەیشتنە کۆشک، گیوو بە خوشکەکەی، یێوۆن وت کە ن/ بباتە ژووری میوان

چونکە لەوانەیە ن/ت نەیەوێ گیوو ببینێت و قسەی لەگەڵ بکا لەبەر ئەو شتانەی بەسەری هاتووە بەهۆی بیۆمگیوو'وەوە

بیۆمگیوو خۆت خەتابار ئەکرد

مەگەر ن/ت بەرپرسیارەتی ئەو نەبوو؟!

پێویست بوو پارێزگاری لێ بکا

"من ئێستا ئەڕۆم ، دڵنیا بە کە قسەی لەگەڵ بکەی کە هاتەوە باری ئاسای"تێهیون بە زەردەخەنەیەکی دڵنیاکەرەوە وتی

گیوو و چوو بۆ ژوورەکەی

ئەو هەموو ساتە شیرینەکانی کە لەگەڵ ن/ت هەیبوو هاتەوە یادی

زەردەخەنە جوانەکەی کە هەموو کات وای لێ ئەکرد هەست بە پەپوولەکانی ناخی بکات

پێکەنینە قشتەکەی

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەتوانێ جارێکی تر زەردەخەنەی ن/ت ببینێتەوە؟!

ئەو زەردەخەنەیەی دوای ڕووداوەکە لەسەر ڕوخساری نەما

ئایە دووبارە وەک پێشووتر ئەیبینێتەوە؟!

نــەفــ*ـرەت، ئایە ن/ت ئەیەوێ لای بێت یان دووردەکەوێتەوە و لێی ئەترسێ وەک هەموویان؟!

ئەتوانن وەکو پێشوتریان لێ بێتەوە کە بەیەکەوە بوون؟!

نیگەرانی خەریک بوو ئەیخوارد

چی ئەگەر شازادەکەی نەیەوێ چیتر لە دەوروبەری بێت؟!

بەڵام ئەو ناتوانێ گلەی لێ بکا

ئەو ناتوانێ چونکە ئەو هۆکاری هەموو شتەکانە

گیوو وای بیر ئەکردەوە

بەڵام ئەگەر گیوو ن/ت خۆشنەویستبا، مەگەر هەمان شتی بەسەر نەئەهات لەبەر باوکی؟!

مەگەر ئەمە چارەنووسی ن/ت نەبوو؟!


بــــەردەوامـــــە~

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن~ 

Cold but Sweet || C.BEOMGYU Where stories live. Discover now