نـــیگــەران

70 20 16
                                    










-Cold but Sweet C.BMG~Worried

BMG~Worried

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




تێهیون چوو بۆ شوقەکەی ن/ت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بیباتە قوتابخانە وە دنیا پرسیاری لەلایان ن/تـ'ـیەوە لێکرا دەربارەی بیۆمگیوو

"کەواتە ئەو بۆ نەهات ئەمڕۆ؟!لە ئەرکێک بوو؟!یان دوێنێ شەو لە ئەرک بوو؟؟!ئایە ئازاری پێ گەیشتووە؟!"ن/ت پرسی نەیئەهێڵا تێهیون قسە بکا

"بۆستە! بهێڵە قسە بکەم ئەهێڵی؟"تێهیون بە پێکەنینیەوە وتی

"تۆ نیگەرانی شازادەکەتی؟ئایا تۆ ئەوت بەدڵە؟"تێهیون پرسی لە ن/ت کە برۆیەکی هەڵتەکاند

"یا گاڵتەم پێ مەکە، وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە"ن/ت وتی بە کەمێک توڕەی

"باشە باشە... ئەو هیچی نەوت تەنها وتی کە گرنگیت پێ بدەم و ئەگەر ئەو لە ئەرکێک بێت کە تەواو بوو ڕاستەوخۆ تەلەفۆن ئەکا یان نامە ئەنێرێت، یاخود یێتە قوتابخانەش!"تێهیون وتی

"کەواتە ئەتوانم دوای تەلەفۆنی بۆ بکەم .. ڕاستە؟!"ن/ت پرسی

"بەڵێ شازادە، ڕاستەوخۆ دڵبەرەکەت تەلەفۆنەکەت هەڵ ئەگرێ"تێهیون دووبارە دەستی کردەوە بە گاڵتە پێکرندی ن/ت

"سەیرکە دیسان! تۆ ناوەستی لە گاڵتە پیکردن ئایا ئەوەستی؟!"ن/ت بە بێزاری وتی

"نەخێر~"تێهیون وتی

"سەیرکە کێ هات، مەیمون!"تێهیون وتی هەرکە مینا لە تەنیشت ن/ت وەستا

"سەیرکە کێ قسە ئەکا، کـ*ر"مینا وتی و دووبارە دەستیان کردەوە بە شەڕکردن

ن/ت بەتەواوی لەگەڵیان بێزار ببوو بۆیە ئەوانی جێ هێشت و چوو بۆ پۆلەکەی

بەڵام بەداخەوە زۆر سەرنجی لەسەر وانەکە نەبوو لەبەر ئەوەی نیگەرانی گیوو بوو

لە لایەکی تر تایەکەی گیوو خراپتر ئەبوو

لەوانەیە دەرمانەکە ئەوەنە کاری نەکردبێ

نێوچاوانی هەمووی ببو بە ئارەق و هەناسەی بە قورسی ئەدا، و ناڵەی ئەکرد

یێوۆن لە قوتابخانە بوو

وە ب.چۆی لە کار بوو و سەرقاڵ بوو بەهەرحاڵ ئەو لەو کەسانە نییە گرنیگی بە کوڕەکەی بدا

وە لە سی ڕۆژ جارێک ئەمڕۆ پشوویان بوو

وە بیۆمگیوو لە ماڵ کەوتبوو

*دوای قوتابخانە*

حادەتەن ئەگەر گیوو ئەرکی هەبا هەرکە تەواوی کرد ڕاستەوخۆ ئەهاتە لای ن/ت و ئەیبردەوە ماڵەوە بۆ چەند خولەکێکیش بێ

بەڵام ئەمڕۆ جیاواز بوو، ئەو نەهاتە دوای ن/ت و تەنانەت تەلەفۆنەکانی ن/ت هەڵنەگرت

هی تێهیونیش بەهەمان شێوە

ن/ت و تێهیون لەنێو ئۆتۆمبێل بوون ئەگەڕانەوە ماڵەکەی ن/ت

"تێهیونـ'ـاهـ ئەتوانی بمبەیتە ماڵەکەی بیۆمگیوو؟!"ن/ت پرسی  کە هەناسەیەکی دایەوە

"بەدڵنیایەوە، نیگەران مەبە ئەو لەوانەیە باش بێت... لەوانەیە پشوو بدا.. لەبەر ئەوە تەلەفۆنەکان هەڵنەگرێ.. همم؟!"تێهیون وتی کە نیگەرانیەکەی ن/ت بینی

"بەڵێهـ..."ن/ت وتی


بــــەردەوامــــــە~

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~


Cold but Sweet || C.BEOMGYU Where stories live. Discover now