-Cold but Sweet C.BMG~Clumsy
ن/ت لە کتێبخانە بوو چونکە وانەیان نەبوو لەبەر هەنێ کێشە وانەیان نەخوێند
ئەو بۆ کتێبێک ئەگەڕا بۆ ئەوەی بیخوێنێتەوە لە کاتێکدا مینا و تێهیون دووبارە شەڕیا ئەکرد
دەربارەی بیۆمگیوو، تەنها دۆزەخ ئەزانێت لە کوێیە
ئەو کتێبەی بەدوای ئەگەڕا کەمێک بەرز بوو
بەڵام ئەو هێشتا ئەی ویست بیهێنێت و هەوڵی ئەدا لەسەر پەنجەی پێی وەستا بوو
بەڵام هەستی کرد دەستێک لە پشتەوە هات و کتێبەکەی گرت
ن/ت بەپەلە سوڕایەوە و ڕاستەوخۆ دەمووچاوی بەر سنگی کەسێک کەوت
کەس نەبوو بێجگە لە بیۆمگیوو
"ئۆهــ. ببورە"ن/ت داوای لێبوردنی لە بیۆمگیوو کرد
"کێشە نییە. شازادە"بیۆمگیوو وتی کە ئەمەش وای لە ن/ت کرد کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕێن
ئەوان زۆر لێک نزیک بوون کە ئەمەش وای لە ن/ت کردبوو زیاتر سووربێتەوە بیۆمگیووش تەنها سەیری ن/ت ئەکرد
"ئاهــ، ئەتوانیت کەمێک بجوڵێیت؟"ن/ت وتی بە شەرمەوە
(مەبەستی ئەوەیە کەمێک لابچێت یان دوورکەوێتەوە)
"هاهـ، بەڵێ"بیۆمگیوو وتی
بەڵام کاتێک بیۆمگیوو دوورکەوتەوە قژی ن/ت لە قۆپچەی کراسەکەی ئاڵا، هەردووکیان بێ ئاگا بوون، کە ئەمەش وای لە ن/ت کرد ناڵەیەک بکات
"ئۆهـ ببورە ن زۆر داوای لێبوردن-"
"هیچ نییە"ن/ت وتی بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە و ئەیویست قژی چاک بکات کە لە کراسەکەی بیۆمگیوو ئاڵاوە
لەکاتێکدا دڵی بیۆمگیوو نەفـ*ــرەتیانە خێرا لێی ئەدا بەم نزیکە
"تەواو"ن/ت بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە وتی
"چۆن ئەتوانی ئەمەنە شیرین بیت ،شازادە؟! لەکاتێکدا ئەمە دووەم جارە ڕوو ئەدا"
بیۆمگیوو وتی کە بە دوو چاوی پڕ عیشقەوە سەیری ئەکرد
"دووەم جا-ئاهــ ڕاستە"
ن/ت کەمێک دەنگی نزم کرد چونکە بیری هاتوە لە کتێبخانەن
بیۆمگیوو تەنها کەمێک زەردەخەنەی کرد کە کوڵمەی ن/ت ڕاکێشا و وتی"کیوت"
وە ن/تیش خراپ سوور ببویەوە
"ئاهـ ، من تەنها بۆ ئەوە هاتم تا سەیرێکت بکەم گەر هەرشتێکت پێویست بوو من لە پۆلم لەگەڵ تێهیون وەرە ئەویا باشە؟"
بیۆمگیوو وتی کە هێشتان سەیری ئەکرد و کتێبەکەی دا بە ن/ت و بەرەو دەرەوە بەڕێکەوت کە ن/ت سەری بە باشە لەقاند
"ئەو قشت نییە؟!"ن/ت قسەی بۆخۆی ئەکرد
"دڵە ئازیزەکەم بۆچی ئەمەنە خێرای لێئەدەی.. بوەستە!!.هەموو کات هەست بە پەپولەکانی ناخم ئەکەم کە ئەیبینم .. ئەو کوڕە نەفـ*ـرەتیە"
ن/ت وتی
بــــەردەوامــــە~
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~
YOU ARE READING
Cold but Sweet || C.BEOMGYU
Fanfic"ئەو هی منە. دوور بکەوەرەوە ئەگەر ناتەوێت بمری." ئەو کچە بۆ ئەو بەنرخە چونکە ئەو تاکە سەرچاوەی خۆشییەکەیەتی لە جیهانەکەیدا کە پڕە لە دڕک و خیانەتکاران. ئەو کچە ئەوەندە پاک و بێهەڵوێست بوو بۆی کە دەیەوێت بە هەموو ژیانی بیپارێزێت. بۆ جیهان ساردە بەڵام...