وەک ڕێزێک لە ماندوو بونم ڤۆتبکە
وە چێژ لە خوێندنەوەی ببینەلەگەڵ من خەیاڵ بکە.
ئێرە شوێنێکی تاریکە ، نا نا بۆستە هەڵەمکرد لێرە تاریکیش بونی نیە ، تێدەگەیت دەڵێم چی؟ بۆستە بۆتی ڕووندەکەمەوە.
ئێرە شوێنێکە نا نا ئێرە شوێنێک نیە ، ئێرە ئێرە نیە لێرە هیچ ئێرەیەک بونی نییە ، منیش بونم نیە.
لەوەیە لات سەیربێ کە ئەمە دەڵێم بەڵام تۆ دەکرا من بوبایت من لەبری تۆ لەوێ بوبام تۆ لێرە کە لێرە ئێرەیەک نیە دەکرا تۆ لێرە وەکو من بونت نەبێ.
ئەپرسیت باسی کوێ دەکەم؟!
ئێرە عەدەمە
ئەو شوێنەی کە بونی نیە و پڕە لەو کەسانەی کەوا بونیان نییە.ئێرە شوێنێکی ترسناکە وەلەوەی لێرە ترسیش بونی نییە.
لێرە وجودی من وەکو هێلکەی ئەو مریشکەیە کەوا لەژێر سنگی دایکە مریشکەکەیدا دەردەهێنرێت و سوردەکرێتەوە و دەکرێت بە پارویەک،
وجودی بە جوچک بونی هێلکەکە دەگێڕنەوە و ناهێڵن ببێت،
من لێرە لە عەدەم لەگەڵ ئەو جوچکەیەی کەوا قەراربو ببێت بە جوچک بەڵام بەهێلکەیی مرۆڤێک خواردی
لێرە لەگەڵ ئەو هەزاران تۆوەی کە کێبڕکێیان بوو بۆ ژیان لەڕەحمی ئافرەتێکدا کەوا قەراربو یەکێکیان بێنە ژیان و ئەو یەکە تۆ بویت وا ئێستا لەگەڵ ئەوانیتردا ئێمە لێرە بەبێ بوون دەژین.ئەشقی ئێمەش هەر لە عەدەم وەک ئەو تۆوانە بە بێ وجود مایەوە و
یەکێکی تر بردی..
.
.
"توخوا وازم لێبێنە
وامەکە..... تخوا بەسەر هەستەکانتا زاڵبە ئەوە لەگەڵ من مەکە"هاوارم کرد، گریام و پاڕامەوە
بەڵام هیچیان سودی نەبوو
وەک ئەوەبوو ئەوەی پێشم چیتر دڵێکی نەبێ.
أنت تقرأ
عــــەدەم ༒︎
Romanceئێرە شوێنێکی تاریکە ، نا نا بۆستە هەڵەمکرد لێرە تاریکیش بونی نیە ، تێدەگەیت دەڵێم چی؟ بۆستە بۆتی ڕووندەکەمەوە. ئێرە عەدەمە وەک ئەشقەکەی ئێمە هیچ شتێک بوونی نییە. Start:- 15/7/2024 Paya_sa3id PayDa1