وەک ڕێزێک لە ماندووبوونم ڤۆت بکە
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
Jungkook~
خۆشویستن بە جۆرێک هێزم پێئەبەخشێ
وا هەست ئەکەم کە من خاوەنی دنیام
هەست بە بەهێزی ئەکەم
لە کاتێکدا هیچ شتێکیشم نییە
جگە لە تۆباوەشی تۆ تاکە مەنزڵگەی منە
کە هەرچەنە دووریشبم
ڕۆژێک هەر بۆی ئەگەڕێمەوە....
...سێ ڕۆژ تێپەڕیو جۆنگکووک لە هیچ لایەکەوە دیار نەبوو، هیچ هەواڵی ئەوم نەبوو.
تەواوی ئەو ڕۆژانە چاوەڕێی نامەیەکی ئەو بووم
قەلەقی و دڵە ڕاوکێ بۆ ساتێکیش تا ئەو کات جێی نەهێشتبووم.ئەترسام، هەموو ئەگەرێک بە مێشکمدا ئەهات، چونکە ئەوە هەرگیز جۆنگکووک نەبووە بێ هیچ هۆکارێک، بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک نەیەت.
چەن جار تەلەفونم بۆ کردبوو بێ وەڵام بوو
سەرم لەسەر کتێبەکانم بوو، وەلێ خۆشم نەمئەزانی چی ئەخوێنمەوە.زەنگێکم بۆ هات و بە هەڵەداوان بەرەو تەلەفونەکەم ڕۆشتم، کاتژمێر یەک لای دابوو، بە خێرایی وتم.
"جۆنگکووک تۆ باشیت؟هیچ بووە؟ هەموو شتێ باشە؟"
جۆنگکووک بە دەنگە نەرمەکەی وەڵامی دامەوە
"هێواش گوڵم هێواش"نزیک لە گریان وتم
"ئەمڕۆ بۆ نەهاتیت؟ ئەم ڕۆژامە بۆ هیچ دەنگت نییە؟ بۆ نامەیەکت بۆ نەناردم؟ زۆر ترسام
توخوا تۆ باشیت؟"جۆنگکووک:باشم گوڵەکەم
بەس یارەکەت زۆر هیلاکە، ئەتوانم بخەوم؟"بەیانی دێیت وایە؟"
جۆنگکووک: دێم گوڵم، لەوێ ئەبم بۆ بینینی چاوەکانت، خوات لەگەڵ.
لەبەر خۆمەوە وتم خوات لەگەڵ و ئەویش پەیوەندییەکەی داخستەوە.

أنت تقرأ
عــــەدەم ༒︎
Любовные романыئێرە شوێنێکی تاریکە ، نا نا بۆستە هەڵەمکرد لێرە تاریکیش بونی نیە ، تێدەگەیت دەڵێم چی؟ بۆستە بۆتی ڕووندەکەمەوە. ئێرە عەدەمە وەک ئەشقەکەی ئێمە هیچ شتێک بوونی نییە. Start:- 15/7/2024 Paya_sa3id PayDa1