-Cold but Sweet C.BMG~ Blush
کاتژمێر ٨ی شەو بوو، و ن/ت و بیۆمگیوو گفتوگۆیان هەبوو سەبارەت بە ئەو شتانەی حەزیان لێیەتی و ئەو شتانەی حەزیان لێی نییە
باشە. ن/ت لە بیۆمگیوو پاڕایەوە کە بە پیاسە بچنەوە ماڵ نەک بە ئۆتۆمبێل
ئەو ڕازی بوو بەڵام هێشتا دوو پاسەوان لە دواین ئەڕۆیشتن
"کەواتە تۆ خوشکێکی بچووکت هەیە؟!"ن/ت پرسی
"بەڵێ، بە دووساڵ لەمن بچووکترە"بیۆمگیوو وەڵامی دایەوە
"وامزانی تەنها دوو برات هەیە"ن/ت وتی کە سەری بەباشە جوڵاند
"تۆ ئاسوودەی لەگەڵم"بیۆمگیوو بە زەردەخەنەوە وتی
"باشە تەنها، تۆ کەسێکی خراپ نیت تەنها وەک یێکێکیان هەڵسووکەوت ئەکەی"ن/ت وتی کە سەیری چاوەکانی کرد
"وەک یێکێکیان ڕەفتار ئەکەم؟!"بیۆمگیوو پرسی
"بەڵێ، بیرمە خاوەن هەتیووخانەکە ئەی وت تۆ هەموو کاتێک ئەهاتیتە هەتیوخانەکە لە ڕۆژی لە دایکبوونی دایکت"ن/ت بە زەردەخەنەوە وتی و بەردەوام بوو
"وە چەند خولەکێک پێش ئێستا کە باسی دایکت و خوشکەکت کرد، وەک کوڕێکی خراپ دەرنەئەکەوتی دەنگت نەرم و هێمن بوو چاوەکانت ئەبریسکانەوە، تۆ بێدڵ نیت وەک ئەوەی هەموویان باسی ئەکەن"ن/ت وتی هەموو وشەکانی بە زەردەخەنەوە کرد
"وە تۆ یەکەم پاکترین کەسی کە ناسیبێتم"بیۆمگیوو بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە وتی
"ئۆهـ! زەردەخەنەکەت زۆر جوانە، هەمووکات ئەڵێی کەسێک ئەکوژی پێویستە زیاتر زەردەخەنە بکەی"ن/ت وتی بە قشتی، بیۆمگیووش بە قشتیەکەی پێکەنی
"دایکت لەوانەیە پێم سەربەرز بێت کە وام لێ کردی دوای ماوەیەکی زۆر پێبکەنی بکەیت"ن/ت وتی زەردەخەنەی بەڕوویدا کرد
باشە، بیۆمگوو بە ن/ت وتبوو کە دایکی بە بێبەزەیانە لە پێش چاوەکانی کوژرا، وە ن/ت هەوڵی ئەدا کەمێک بیۆمگیوو بگۆڕیت
"چۆن ئەزانی ن/تـ'ـشی؟!"بیۆمگیوو بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی و جوان پرسی
"تش، نەمزانی ئەم لایەنەشت هەیە"ن/ت وتی کە چاوەکانی سوڕاند
"باشە، سەری ئەویا بکە"ن/ت وتی کە دەستی بۆ ئاسمان درێژ کرد
"چی؟"بیۆمگیوو وتی کە سەیری ئاسمانی کرد
"ئەستێرکان ئەدرەوشێنەوە، کە ئەمەش مانای ئەوە ئەدا دایکت پێم سەربەرزە"ن/ت بە سەربەرزانە زەردەخەنەی کرد کە ئەمش وای لە بیۆمگیوو کرد دڵی بتوێتەوە بەم بێتاوانییە ن/ت
لەکاتێکدا بیری ئەکردەوە ئەو شایەنی ئەم فریشتەیە نییە، بەڵام باش ئەیزانی کە ئەتوانێت بیپارێزێت
ئەوان بەردەوام بوون لە گفتوگۆ کردن تا گەیشتن بە شوقەکەی ن/ت
"ئێستا من ئەڕۆم.. ئام بەیانی ئەتبینمەوە، شەوشاد"ن/ت وتی کە دەستی بۆ بڵند کرد وەک خواحافیزیێک
"شەو شاد.. باش بخەوە"بیۆمگیوو وتی کە زەردەخەنەیەکی شیرینی داپێی
ن/ت سوڕاوە بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە بەڵام لەناکاو سوڕایەوە و پەنجەیەکی چەقاندە ڕوومەتی بیۆمگیوو و ڕایکرد
(بەخوا نازانم ئەمە چۆن ڕوونبکەمەوە خۆی ئەڵێ "she peck his cheek" جا لەمە زیاتر نازانم ڕوونیبکەمەوە بمبورن)
بیۆمگیوو سووربویەوە
"ئەو کچە زۆر شتم پێ ئەکا"بیۆمگیوو وتی ئەیویست زەردەخەنەکەی بشارێتەوە
بەڵام بیۆمگیوو لەمەدا دۆڕا
بەڵام ئەو بۆ ن/ت نەرمە~
بــــەردەوامــــــە~
ڤۆت و کۆمێنت لەبیرنەکەن~
YOU ARE READING
Cold but Sweet || C.BEOMGYU
Fanfiction"ئەو هی منە. دوور بکەوەرەوە ئەگەر ناتەوێت بمری." ئەو کچە بۆ ئەو بەنرخە چونکە ئەو تاکە سەرچاوەی خۆشییەکەیەتی لە جیهانەکەیدا کە پڕە لە دڕک و خیانەتکاران. ئەو کچە ئەوەندە پاک و بێهەڵوێست بوو بۆی کە دەیەوێت بە هەموو ژیانی بیپارێزێت. بۆ جیهان ساردە بەڵام...