های کیوتەکانم🤍🍃
گەڕامەوە لاتان بە پارتێکی نوێ و وە کۆتا پارت
هیوادارم چێژتان لە چیڕۆکەکەم وەرگرتبێت و سوپاس بۆ پشتگیریەکانتان.🌿
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ- end flash back -
هیسنگ:چـ چی دەربارەی تەرمەکەت؟!(وتی بە سەرسوڕمانەوە)
چیهیرۆ: پۆلیسەکان تەنها بۆ دوو ڕۆژ گەڕان بۆ تەرمەکەم بەڵام هیچ شتێکیان نە دۆزیەوە وە دایک و باوکیشم زۆریان هەوڵدا بۆ دۆزینەوەم بەڵەم هیچ هیوایەکیان نما و پۆلیسەکانیش وازیان هێنا لە گەڕان، وە لێکۆڵینەوەیان لە قوتابیەکان کرد بەڵام هەموویان گوتیان کە نازانین کێیە و هیچ پەیوەندیەکمان نیە تەنانەت لیا و یونا گوتان کە تەنها کچێکی یابانی لوتبەرز بوو،وە ئەو کوڕەی کە پاڵی پێمەوەنا بۆ نێو ئاوەکە ڕایکرد و چۆتە دەرەوەی وڵات بۆ لای خێزانەکەی هیچ کەسێ گومانی لەو نەبوو.
هیسنگ:خۆت نازانیت تەرمەکەت لە کوێیە؟
چیهیرۆ:بێگومان دەزانم لە کوێیە لە نێو دەریاچە گەورەکەی خوارەوەی گوندەکەیە وە لە نێو ئاوە قوڵەکە ئەشکەوتێکی بچووکی لێیە من لەویام.(هیسنگ هیچ قسەیەکی بۆ نەکرا و بە شۆکەوە سەیری چیهیرۆی دەکرد دوای کەمێ سەیرکردن دەستی کرد بەگریانێکی قووڵ بۆ ئەوکچە بێتاوانەی کە بەبێ هیچ کێشەیەک مردوە،چیهیرۆ هەڵسایەوە و لە پێش هیسنگ وەستا و هیسنگیش چاوەکانی سڕی و سەری بەرز کردەوە و سەیری چیهیرۆی کرد دوای ئەویش هەڵسایەوە)
چیهیرۆ:خۆشمدەوێیت هیسنگ.(وتی و فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە)
هیسنگ:منیش تۆم خۆشدەوێت تۆم لە خۆم زیاتر خۆشدەوێت بەڵام بۆچی؟!(دوبارە دەستی کردەوە بەگریان)
چیهیرۆ:کاتێ یەکەم جار تۆم بینی پێم سەیر بوو کە تۆ من دەبینی ،بەڵام وادیارە یارمەتی خوای گەورە بوو وە دەمەوێت بڵێم تکایە تەرمەکەم دەربهێنە و وە ئەوکاتە دەتوانم ون ببم.
هیسنگ:بێگومان تۆڵەت بۆ دەکەم .(وتی و ویستی باوش لە چیهیرۆ بڕات بەڵام نەیتوانی بەهۆی ئەوەی بەنێو جەستەی ئەودا ڕۆشت)
چیهیرۆ:لە بیرم بکە.(وتی کاتێ ئاوڕی دایەوە و سەیری هیسنگی کرد و لەوێ ڕۆشت)
هیسنگ:نەخێر نا تکایە بەجێم مەهێڵە تکایە چیهیرۆ من تۆم خۆشدەوێت تکایە بەجێم مەهێڵە.(وتی کاتێ لەسەر ئەژنۆ دانیشت بوو و دەگریا)
سۆنوو:بابڕۆینە لای زۆر دڵم بۆی دەسووتێ.(وتی کاتێ هەموویان لە پشت خانووە بچوکەکە خۆیان شاردبۆیەوە و سەیری هیسنگیان دەکرد)
YOU ARE READING
»𝐭𝐡𝐞 𝐠𝐢𝐫𝐥 𝐨𝐟 𝐭𝐡𝐞 𝐟𝐢𝐞𝐥𝐝«𝗘𝗡╸ ||𝐥𝐞𝐞.𝐡𝐞𝐞𝐬𝐞𝐮𝐧𝐠||✔︎
Espiritualهیسنگ کوڕێکی ڕووخۆش و میهرەبانە وە کاتێک زانکۆ تەواو دەکات دەیەوێت تا ماوەیەک لە لای باپیرەی بمێنێتەوە کە لە گوندێک دەژیت بەڵام دوای ئەوەی کچێک دەناسێت "دەڕووخێت".🖤 𝐧𝐮𝐬𝐚𝐫: 𝐝𝐚𝐫𝐰𝐧. دەستپێک:10/4/2024. کۆتای: ؟؟؟.