-Cold but Sweet C.BMG~Sweet love
જ⁀➴ دوای پــــێــنج ســــاڵ
"ئازیزم ئامادەی؟!"بیۆمگیوو وتی کە لە دەرگای دا
دوای ئەوە دەرگاکە کرایەوە، خۆشەویستەکەی هاتە دەرەوە
لەنێو درێسە جوانەکەی بەری، لەگەڵ قژی کە کەمێ لوولی کردووە، لەگەڵ ئەوە کەمێ مەیکئەپی کردووە
ناوازە بوو وەک هەموو کات
جوانیەکەی بۆ ساتێ دڵی وەستاند
"زۆر جوانیت،شازادەکەم"گیوو وەسفی کرد و ماچێکی خێرای لەسەر لێوی جێهێشت
"سپاس، ئازیزم"ن/ت پێکەنی، سووریشبوویەوە
"بابڕۆین"گیوو دەستی ن/ت گرتوو و چوونە دەرەوەی کۆشکەکە
بیۆمگیوو وەک پیاوێکی باش ڕەفتاری کرد، دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ن/ت کردەوە و ن/ت دانیشت و دوای گیوو چووە شوێنی لێخوڕین و ئەویش دانیشت و بەرەو شوێنەکە بەڕێکەوتن
"ئایە بەیانی ئەچیە ئەرکێک؟!"ن/ت پرسی و کە بیۆمگیوو دەستی بە شۆفێریکردن کرد
"نەخێر، تێهیون وتی کە خۆی هەموو کارەکە ئەکا، کەواتە بەیانی ئەکەیت بە پشوو و ناچیە کار وایە؟!"گیوو وتی ئەیویست ن/ت بەیانی نەچێتە کار
"کێ وای وت؟!من بەیانی ناکەم بە پشوو، بەڕێزم"
ن/ت وتی کە چاوەکانی سوڕاند
"شازادە نایەوێت لەگەڵ هاوسەرە قۆزەکەی کات بەسەر بەرێت، هـممممم؟!"گیوو بە داماوی وتی
ن/ت کۆکی(کۆخی)
"من دڵنیام تۆ ڕێگای خۆت هەیە ،باشە بەیانی ناچمە کار... وە مەبەستت لە هاوسەر چییە خۆ ئێمە هاوسەرگیریمان نەکردووە!؟"ن/ت وتی
"ئێیی بەڵام من هەر ئەبم بە هاوسەرت ئازیزم، تۆ لەگەڵ من گیرت خواردووە بۆ تەواوی ژیانت"
گیوو زەردەخەنەیەکی شیرینی دا بە ن/ت
"هەرچیەک بێت... پێویستە سەرنجت لەسەر شۆفێریەکەت بێ"ن/ت وتی هەوڵی ئەدا گاڵتەی پی نەکرا لەلایان بیۆمگیوو'ەوە
بەڵام وەک پێشبینی کردبوو گیوو دەستی کرد بە گاڵتە پێ کردنی
"ئای ئازیزەکەم~ئێستا خۆت ئەدزیتەوە"
وە تەواوی ڕێگاکە بە گاڵتە پێکردنە قشت و شیرینەکانی گیوو بەڕێکرا
کە ئەبێتە پیاوێکی دڵڕەق و بێهەست کاتێ لەسەر کارەکەیە (خەریکی ئیشی مافیایەتیە) بەڵام لە دەوری ن/ت وانییە ئەبێتە پیاوێکی شیرین و قشت
ن/تـ'ـیش سەری لەم لایەنەی گیوو شێوا بوو
هەرچەندە بۆ ن/ت زەحمەت بوو کە قسە لەگەڵ گیوو بکاتەوە دوای ڕووداوەکە بەڵام قسەی لەگەڵ کردەوە و هەموو شتێکیان ئاسای کردەوە
وە دوای ئەوەی کە گیووی لە ژیانی قوبوڵ کرد تەنها خۆشەویستی و دڵخۆشی بەدەستهێناوە
گیوو وای لێکرد هەست بە تایبەتی بکات
بـــەردەوامــــە~
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن~
YOU ARE READING
Cold but Sweet || C.BEOMGYU
Fanfiction"ئەو هی منە. دوور بکەوەرەوە ئەگەر ناتەوێت بمری." ئەو کچە بۆ ئەو بەنرخە چونکە ئەو تاکە سەرچاوەی خۆشییەکەیەتی لە جیهانەکەیدا کە پڕە لە دڕک و خیانەتکاران. ئەو کچە ئەوەندە پاک و بێهەڵوێست بوو بۆی کە دەیەوێت بە هەموو ژیانی بیپارێزێت. بۆ جیهان ساردە بەڵام...