دایــــک

108 19 14
                                    















-Cold but Sweet C.BMG~Mom

BMG~Mom

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



دوای ئەوەی لەگەڵ گیوو لە پەیوەندی دابوو، خێزانێکی خۆشەویستی بەدەست هێنا

یێوۆن: خوشکە بچوکەکە کە هەمووکات لە بۆچونەکانی ن/ت ئەپرسێت و یادەوەری شەرمەزارکەرانە دەربارەی گیوو بۆ ن/ت ئەگێڕێتەوە

کای: وەکو برایەتی و هەمان کەسایەتی ئەوی هەیە، جوانترین یادگاریەکان لەگەڵ یێک دروست ئەکەن

یۆنجون: کە وەک باوکێک ڕەفتار ئەکا، هەمیشە پشگیری ئەکات و لە بەزمی خۆی ناکەوێت، جار جار لەناکاو دەر ئەکەوێت و ئەڵێ"ئەزانی من شازترین کەسم"

تێهیون: باشترین هاوڕێی خۆشەویستەکەی کە زوو زوو داوای هاوکاری لێ ئەکا بە تایبەتی کە چۆن بتوانێ مینا توڕە بکا و پرسیاری سەبارەت بە حەزەکانی مینا لێ ئەکا

خێزانێکی کامڵ نا، بەڵام دانەیەکی ناوازە بەدڵنیایەوە

نزیکی پێنج ساڵ ئەبێت، کاتێکی یەکجار زۆرە، وە ن/ت چووە بەشی دیزاین کە زانکۆی تەواو کرد کۆمپانیای خۆی کردەوە

باشە گیوو لەگەڵ کارەکەی زۆر سەڕقاڵە بەڵام هەمیشە کات بۆ ن/ت تەرخان ئەکا

ئەو ئەیویست هەنگاوی بچوک بنێ لە پەیوەندیەکان و پەلە لە هیچ نەکا

لە سێ هەفتەی داهاتوودا ئەوان هاوسەرگیری ئەکەن

"ئێمە لێرەین~"گیوو وتی دڵخۆش بوو

"ئایە چەپکە گوڵەکەت هێنا؟!"ن/ت وتی بەو هیوایەی هێنابی

"ئاهـ..." نەخێر بەداخەوە نەیهێنابوو

"چۆی بیۆمگیوو ئەتەوێ بمری؟!دوێنێ شەو بیرمهێنا کە گوڵەکە بێنی، مەگەر نەموت؟!"ن/ت وتی کە ددانەکانی جیڕ کردەوە

گیوو بە شڵەژانەوە پێکەنی

"ئێ ئازیزم~ لەبیرم کرد ئێ...چونکە... بە کارەکەم خەریک بووم"گیوو بە شڵەژاویەوە وتی

ن/ت تەنها برۆیەکی بەرز کردەوە و ڕووخسارێکی بەتاڵی نیشان دا

"باشە، من لەگەڵ تێهیون یاریم ئەکرد دوێنێ شەو... ببورە شازادە"گیوو وتی کە چاوەکانی گەورە کرد

"ئاخ! من ڕقم لێتە و خۆشیشم ئەوێیت! گەمژە!"ن/ت وتی کە چاوەکانی سوڕاند

"منیش خۆشمەوێیت، دوکانێکی گوڵفرۆش لە نزیک ئێرە هەیە نیگەران مەبە"گیوو وتی و ن/ت زەردەخەنەی کرد

گوڵەکەیان کڕی و بەرەو نێو گۆڕستانەکە و لای گۆڕی دایکی گیوو بەڕێکەوتن

گیوو زەردەخەنەیەکی بچووکی لەسەر دەموچاو نەخشا بوو

ئەو شوێنەی هەموو کات بۆی ئەهات و لێی ئەگریا، ئێستا بۆتە شوێنە سەلامەتەکەی کە هەموو ساڵێ سەردانی ئەکا لە ڕۆژی لە دایک بوونی دایکی

"ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز دایکە"گیوو وتی کە گوڵەکەی لەسەر گۆڕی دایکی دانا

"ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز"ن/ت وتی کە لە تەنیشت گیوو دانیشت

"دایکە وەک بەڵێنم دا من لەگەڵ ن/ت هاوسەرگیری ئەکەم وەە~ ئەزانم بەڵێنی چیت پێ ئەیەم دوای...."گیوو وتی کە بە زەردەخەنەیەکی یاریپێکەرانە سەیری ن/ت کرد

"چی؟!"ن/ت وتی کە چاوی لێی بز کردەوە

"ئەزانی... من دایکم باش ئەناسم ئەگەر لێرەبا... بە دڵنیایەوە داوای نەوەی ئەکرد"گیوو بە ڕوخسارێکی بێتاوانەوە وتی

ن/ت شەقێکی لە شانی دا

جگە لە پێکەنین هیچی تر لە دەمیان نەهاتە دەرەوە !~

بـــەردەوامـــە~

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن~

Cold but Sweet || C.BEOMGYU Where stories live. Discover now