3

70 8 95
                                    


.

.




'بۆچی وابیرئەکەیتەوە کە بە ڕازی بوونی منیش ئەم هاوسەرگیریە ناکرێت؟ '
بە هێمنیێکی توندەوە وشەکانی دەربڕی ، ڕووم کردە لای و دەستم لەسەر قۆڵی دانا تا بە تاسانەوە سەیری بکەم و لێی بڕوانم
شڵەژانەکەم زیاتر بوو کە نەمزانی چی وەڵام بدەمەوە
ویستم لێی دوور بکەومەوە بە گرژی لێیم ڕوانی کاتێ هیچ نەجوڵا ، برۆیێکی بەرز کردەوە بە ساردیەوە لێمی ڕوانی




'ئایە ڵاڵ بوویت بۆک ریوون؟ '
جەختی لەسەر ناوەکەم  کردەوە تەوەکوو چاوەکانی لەوانەی من ببەستێتەوە و هەناسەی قوڵی هەڵمژی کە وەڵامی لەمن دەست نەکەوت


تونتر پاڵم بە قوڵیەوە نا 'دووربکەوە ' وەستام وسەیرم کرد
خەندەیێکی یەک لای کرد تا لێم دووربکەوێتەوە پاڵی بە مێزەکەوە داوە دەستی لەسەر قۆڵی دانا و ماسولکەکانی زیاتر دەرکەوتن






چاوەکانم لێی دوورخستەوە ، دەستم بە لابردنی کوپەکان کردەوە
' نەفرەتی بۆچی تەنها ناڕۆیتە ژوورەوە '
لەبەردەم خۆم قسەم ئەکرد و کوپەکانم بە تونتر دا ئەنان ، هەستم بە هەناسەی ئەوکرد وەک بڵێی پێکەنی پێم ، ئەو پێکەنی ..
خوایە من خەریکە شێتەبم ئەویش گاڵتە ئەکات






' بەمشێوەیە ناشکێت خاتوون ' ووتی و بێدەنگ مامەوە
' قاوەیێکی تاڵم بۆ بهێنە ژوورەوە باشتر ئەزانی کە چیت کرد کەمێک بەر لە ئێستا' بە هێمنی وشەکانی دەربڕی و دوورکەوتەوە




هەناسەکانم واڵا کرد چاوەکانم پر فرمێسک بوون ، من ئەترسم
' ئێستا لێدانەکەش ئەخۆم و کارەکەشم سەری نەگرت '






ڕۆشتمە ژوورەوە چایەکەم بۆی دانا و لێم ڕوانی بە خەندەیێکی نەگریسی سەیری کردم و چاوەکانی گواستەوە سەر باوکم
لووت بەرزی مناڵ..




'با گەنجەکان بەیەکەوە ووتوێژ بکەن و بگەرێنەوە '
ئەوان ئەیانەوێت هەر ئەمشەو مارەبڕینەکە بکرێت گەر ئێمە بە تەنیا قسەی لەبارەوە بکەین ، ئایە ئەتوانم ڕازی بکەم کە بەم زوویە نەکرێت؟
گەر بزانێ بەزۆرە ئەوە زیاتر لێم بێ منەت ئەبێت وا ئەزانێ خێزانەکەم پشتگیریم ناکەن بەمشێوەیە ئەکرێ بە لاواز و بێدەسەڵات بمبینێت
بۆیە ئەبێ وشەکانم بە جۆرێک بێت کە بڕیاری من بێت






رۆشتینە باخچەکە بۆ پیاسەکردنێکی بچووک ئەو بێدەنگ بوو
' پێویستە بەمزوویە مارەبرینەکە بکرێت ؟ مەبەستم بۆچی هەوڵنەدەین زیاتر یەکتر بناسین و .. '
ڕاستەوخۆ پێمی بڕی و لەبەردەمم وەستا 'هیچ کەسێکی تر هەیە لە ژیانت خۆشەویست یان کەسێکت بەدڵ بێت؟ '
بە ساردیێکی زۆر لە دەنگی هێواش بوو کە زیاتر منی بەرەو ترسان ئەبرد لێی ، بەڵام بۆچی پرسیارێک لەمشێوەیە ئەکات
بە هێمنی سەرم بە نەخێر جوڵاند ' نا بۆچی ئەپرسی؟ '








' 𝖺𝖽𝗈𝗋𝖺𝖻𝗅𝖾 𝗋𝗂𝗈𝗍 'Where stories live. Discover now