4

53 10 67
                                    

.



Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







.








مرۆڤ هەر لەسەرەتای لە دایک بوونیەوە شتێک بۆی پەیدا ئەبێت ئەویش نەفسیەتی خودی خۆیەتی ، ڕائەکات ئەیەوێ لێی ڕزگار بێت بەڵام بەردەوام لەگەڵیەتی لە نێو خۆیەتی بۆیە هیچ کات لێینابێتەوە مەگەر بە مردنی نەبێت ، مانگ دوای مانگ نا ، ڕۆژ دوای ڕۆژ نا ، هەموو سانیەیێک لەگەڵی ئەجەنگی ، ئەوە شەرێکە لە ناخی خۆتدایە ، کەس هەستی پێناکات کەسیش لە لات نییە تەنها خۆت بە تەنیا ئەبێ بجەنگی بۆ بردنەوە نا بەڵکو بۆ مانەوە ، هیچ کات ناتوانی لە نەفست ببەیتەوە تەنها ئەبێ نزای مانەوەی خۆت بکەیت بەبێ زیان ...
جەنگێک کە هیچ کەس هەستی پێناکات و بەلایەوە گرینگ نییە ، جیهانە جوان و مانادارەکەت ئەشێوێنێت بۆ ئەو شێوازەی خۆی ئەیەوێت ، بەرپەچ دانەوەکانت سودیان نییە بۆی ، ئەو دوژمنی سەرەکی مرۆڤە..



لەبەردەمی پەنجەرەکە دانیشتبوو ، ئازارەکانی و بیرکردنەوەکانی دووبارە جنگیان پێی هەڵچنی بوو ، چاوەکانی ووشک بووبوونەوە دوای ئەوەی دوبارە گریا بوو بۆ حاڵە بێ نازەکەی ، بیری ئەکردەوە بەهێزی چاونەترسی کەسایەتی جوان باش و عاقڵ و تێگەیشت و پارەدار و زۆریش جوان نەبوو ، باشە بۆچی بژی؟ بۆچی هەوڵبدات کاتێ بێهیوا بووە لە خۆی ئەو دوبارە ئازار درایەوە لە کۆتای ڕۆژەکەدا
بە بێدەنگی ئەیڕوانییە ئەو باخچە بچووکەی لەودیووی پەنجەرەکەیەوە رەدرەکەوت پەپولەکان بە ئازادی هەڵدەفرین بەڵام بۆچی ئەو ناتوانێ هەنگاوێکیش بنێت بە ئازادی و هەڵوێستی خۆی؟ ئایە کەمترە لە پەپولەیێک...




ریـوون




من بۆچی دووبارە من ؟ هەموو ڕۆژێک پرسیاری نەبڕاوە لە مێکشکم دان و خەریکن سەرم ئەخۆن . ناوەستن منیش ناتوانم بیانوەستێنم .
بۆجی دووبارە خودا نارەحەتیم پێ ئەچێژێت ؟ من شایەنی دڵخشۆشی نیم؟ من ڕائەکەم بۆئەوەی ئاسوودە بم بەڵام ئاسوودەی زیاتر دوورئەکەوێتەوە .
دەریا نزیکە و بیابان دوورە بەڵام بۆچی من هێشتا
هەست بە تینویەتی ئەکەم ؟

' 𝖺𝖽𝗈𝗋𝖺𝖻𝗅𝖾 𝗋𝗂𝗈𝗍 'Where stories live. Discover now