«مـــیـــنـــهـــوو»ئەمرۆ بوو بە یەک هەفتە دوای رۆژی ئاهەنگەکەی لونا و سۆنگهوۆن، وە دوای ماوەیەکە هەستەکەم من سارانگم خۆشدەوێ، هەستەکانم بەرام بەر بە ئەو جیاوازە، سەرەتا قبوڵم نەدەکرد کە ئەوم خۆشدەوێ،
بەڵام رۆژی ئاهانگەکە دڵنیا بوومەوە کە من ئاشقی ئەوم، کاتێک بینیم لەگەڵ هیسینگ سەمای دەکرد خەریک
بوو شێت بم، دواتر بۆم دەرکەوت ئەوە غیرە کردن بوو.تەنها هیوادارم کە ئەویش هەمان هەستی منی هەبێ، لەکۆتایدا توانیم دوبارە کەسێکی ترم خۆشبوێ،
بەهەرحاڵ ئەمرۆلە زانکۆ داوای لێدەکەم کە بەیەکەوە بچینە دەرەوە.نامەوێ چیتر چاوەرێبکەم هەموو هێزی خۆم کۆ دەکەمەوە و هەستەکانی خۆمی بۆ دەر دەبرم.
تەنها نزا دەکەم کە بە خراپی رەتم نەکاتەوە و دڵم نەشکێنێ.بەهەر حاڵ چومە گەرماوەکە، گەرماوێکم کرد و جلێکم لەبەر کرد، خۆم ئامادە کرد بۆ زانکۆ،
دواتر سارانگ و یوئانم لەگەڵ خۆم برد.«لـە زانـکـۆ»
یەکەم وانە دەستی پێکرد، تەواوی کاتەکە خەیاڵم لە لایەکی تر بوو هەر بیرم لە سارانگ دەکردەوە، چۆن دەکرێ مرۆڤێک ئەوەندە جوان و بێ کەم و کوری بێ.
وانەی یەکەم کۆتای هات چومە کافتریاکە لە دورەوە هیونجینم بینی دەستی بەرز کردەوە بە مەبەستی وەرە ئێرە،
بەرەو مێزەکە ڕۆشتم بەتەنها سنگمین و یوئان وهیونجین لەوێ بوون.- سـڵاو هـاورێـیـان
هیونجین: ســڵـاو بـرام چۆنـی
سنگمین: سـڵاو لـیـنـۆ
یوئان: بـەخـێـربـێـی زاوا
بە گاڵتەوە پێکەنی- زاوا؟
بە نەزانینەوە وتم باش لە مەبەستەکەی تێدەگەمیوئان: بـەڵـێ تـۆ زاوای ئـێـمـەی
بە پێکەنینەوە وتیسنگمین: واز لـەو بـابـەتـە بـێـنـن وا دامـی و سـارانـگ هـاتـن
سنگمین وتی بۆ ئەوەی بابەتەکە داخاتسەیری ئەو ئاراستەیەک کرد کە سنگمین سەیری دەکرد دامی و سارانگ بوون کە دەهاتن بۆ لای ئێمە،
سارانگ لە تەنیشت من دانیشت، ئەوان کەوتنە قسە ئاگایان لە ئێمە نییە.