«بــەیــانــی»بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بویەوە پەیوەنیم بۆ هاتووە بێ ئەوەی سەیری ناوەکەی بکەم هەڵم گرت.
- سـڵـاو
بە دەنگێکی خەواڵوە وتم؟؟؟: سـڵـاو کـچـەکـەم.
- ئـۆهـ بـاوکـە، بـەیـانـی بـاش.
باوکم: بـەیـانـی تـۆش بـاش،
کـچـەکـەم مـن لـە فـرۆکـەخـانـەم، نـاونـیشـانـی مـاڵـەکـەتم بـۆبـنـێـرە؟.- بـاشـە مـاڵـەکـەم لـە*******.
باوکم: بـاشـە ئـێـسـتـا دێـم بـۆ ئـەوێ.
- بـاشـە خـوات لـەگـەڵ.
کۆتایم بە پەیوەندیەکە هێنا و مۆبایلەکەم خستە سەر مێزەکە دواتر هەستام و گەرماوکێم کرد و جلێکم لەبەر کرد
چومە خوارەوە، خواردنم بۆ نەدەخورا بەس پەرداخە ئاوێکم خوارد لەگەڵ سێوەک.چووم جانتاکەم هێنا خواردەوە لەو کاتە زەنگی دەرگاکە لێی دا زانیم باوکمە زۆر بەپەرۆشم بۆ بینینی
زۆر بیری دەکەم.دەرگاکەم کردەوە راستەوخۆ خۆم خستە باوەشی ئەویش باوەشەکەی لەگەڵ گۆریمەوە و دەستی بە سەری دادەهێنام
دووبارە و دووبارە فرمێسکەکانم کەوتن،لەناو باوەشی باوکم گریام هەستی پێکردبوو بۆیە هەوڵی ئارامکردنەوەمی دەدا، خۆزگە دایکیشم لێرە دەبوو.
هەستم بە ئاسوودەی دەکرد، دوای ماوەیەک لە باوەشی باوکم جیابومەوە و بە چاوە تەرەکانم سەیرم دەکردن
- بـەراسـتـی زۆر بـیـرم دەکـردی بـاوکـە
بە دڵێکی پڕەوە وام وتباوکم: مـنیـش زۆر بـیـرم دەکـردی کـچـە تـاقـانـەکـە
بە دەنگێکی هێمنەوە وای وت، ئەو هەمیشە کەسێکی وا هێمن و باشە- سـوپـاس بـۆ ئـەوەی مـنـت لـەبـیـر نـەکـردووە
بە کزیەوە وام وتباوکم: ئـەم قـسانـە مـەکـە تـۆ کـچـی مـنـی، دەی وەرە بـابـرۆیـن یـوئـان زۆر
بـەپـەرۆشـە بـۆ بـیـنـیـنـی تـۆ.