«دوای دوو رۆژ»
یوئان وتی کەوا ئەمرۆ ماڵی لینۆ دەگوازنەوە بۆ ئەو ماڵەی تەنیشتمان، بۆ لەم شارە گەورە و گرانە دەبێ ماڵیان
بهینن بۆ لای ماڵی ئێمە.ئێستاش کاتی خوانی ئێوارەیە، چوومە خوارەوە بۆ ئەوەی خواردن بخۆم
چومە چێشتخانەکە بەس خاتوون یونا و باوک. لەسەر سفرەکە بوون منیش چمە سەر کورسیەک دانیشتم ،
دوای کەمێک یوئان هات و دەستمان کرد بە نانخواردن.ب.چۆ: ئـەم مـاڵـەی تـەنـیـشـتـمـان ئـەمـرۆ هـاتـن بـۆ ئـەم خـانـووە، بـەرێـز لـیـی هـاورێـی نـزیـکـەم بـۆیـە دوای
ئـەوەی خـواردنـتـان خـوارد خـۆتـان ئـامـادەکـەن دەچـیـنـە سـەردانـیـان.یاهـ بە جدی من لەم کورە رزگارم نابێ وەک ڤایرۆس لە هەموو شوێنێک هەیە
خ.چۆ: بـاشـە
دوای ئەوەی تەواو بووم لە خواردن چوومە ژوورەکەم بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بکەم جلێکی سادەم لەبەر کرد و چومە خوارەووە، بینیم هەموویان ئامادەن چاوەرێی من بوون، ئێمە چوینە ماڵیا بەرێز لیی لەدەرگامان دا دواتر ئافرەتێک کردیەوە بەخێر هاتنی کردین ئێمەش چووینە ژوورەوە.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
لە ژووری مێوان دانیشتبووم بە بێزاری، باوکم و بەرێز لیی هەر باسی کار و کۆمپانیا دەکەن، خاتوون یونا و خاتوون لیی هەر خەریکی قسە کردنن بەیەکەوە یوئانیش بە چات قسە لەگەڵ هیونجین دەکا منیش دانیشتووم بە بێزاری
دەنگێکی بەرز لە سەرەوە هات
لینۆ: یـاااا دایکـە نـاتـوانـم بـە تـەنـهـا ژوورەکـەم رێـک بـخـەم
بە دەنگی بەرز وتی هەموو سەرنجەکان کەوتنە سەر ئەو تەنها یوئان نەبێ کە هەر خەریکی پێکەنینە
وادیارە باسی شتی رۆمانسی دەکەن لەگەڵ هیونجین.لینۆ: ئـۆهـ بـبـورن نـەمـزانـی ئـێـوە لـێـرەن، بـەخـێـرهـاتـن
کاتێک بینی ئێمە لێرەن بە شەرمەوە بەخێرهاتنی کردینخ.لیی: بـۆ نـاتـوانـی ژوورەکـەت رێـکـبـخـەی؟
دایکی بە پرسیارەوە وتی