Chapter 1

102 15 115
                                    


Maria:                      

لەبەردەم ئاوێنەدا وەستاوم سەیری وێنەی خۆم دەکەم کە ڕوون نییە بەهۆی دڵۆپەکانی ئاو کە تێکەڵ بووە بە خۆڵی وشک

"ئیتر سنورێکیان بۆ دادەنێم"

فشارم خستە سەر دەستم و لە دەستشۆری قوتابخانە ڕۆیشتمە دەرەوە بەرەو پۆلەکەم

بە ئارامیەکی زۆر دەرگاکەم کردەوە بۆ ناوەوەی پۆل

ڕوناکییەکان کوژابوونەوە و هیچ کەسێکی لێنەبوو
نامۆیە...

ئەمە پێش ئەوەی هەمووان هاوار بکەن و لە پڕ دەربکەون

گوێیەکانم گرت بە لەپی دەستەکانم لە سەرەتادا سەیری ئەوانم دەکرد پاشان بەرەو بۆردەکە


( Happy Birthday!)

نەفرەت چۆن رۆژی لەدایکبوونم لەبیرکرد

هەستم بە یەکێکیان کرد لەپشتمەوە، وە پێش ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە هەستم بە شکانی شتێک کرد لەسەر سەرم

بەڵێ بێگومان... هێلکە

دانە لە دوای دانە دەستیان کرد بە هەڵدانی هێلکە بەرەو ڕووم وە دواتر دەستیانکرد بە هەڵدانی ئارد
هەستم بە رووخانێکی تەواو کرد

"what's going on"
(جەستەم لەرزی کاتێک گوێم لە دەنگی مامۆستا بوو بە هێواشیەکی زۆر ئاوڕم دایەوە)

"what you are doing Maria"
(هەلێکی نەدامێ بۆ قسە کردن)

"Suzy take her to manager room, this is not a place to play"

لەگەڵ سوزی ڕۆیشتم بەرەو ژووری بەرێوەبەر کە شۆکبوو لەگەڵ بینینم پاشان پەیوەندی بە دایکمەوە کرد

هێشتا چاوەڕێم دەکرد بەهۆی ئەو قێزەونیەی کە لەهەموو لایەکەوە دەوری داوم

گوێمان لە دەنگی دەرگا بوو بەڕێوەبەر رێگای دا بەو کەسەی کەلە دەرەوەیە بێتە ژوورەوە


دایکمم بینی سەری نەسورما بە بینینم چونکە ڕاهاتووە لەسەر رووداوی لەم شێوەیە

"what happened Mr.wake"

"This will be the last warning your douther is making a lot of trouble!"
(بە توڕەیی سەیری دایکمم کرد و پاشان بەڕێوەبەر)

ڕۆیشتمە دەرەوە لە ژووری بەڕێوەبەر وە چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی دایکمم دەکرد زۆر بیرم لە بابەتەکە کردوەوە

StraykidsWhere stories live. Discover now