Chapter 4

34 7 106
                                    

Maria:

هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد کە بەوشێوەیە پێشوازیم لێبکات،
بەتەواوی ئەزانم کە بە باوەشێکی گەرم پێشوازیم لێناکات یان شتێکی لەو شێوەیە
بەڵام نەک بە ڕادەی زللەیەکی بەهێزی بەوجۆرە!

بۆ ماوەیەک نەمتوانی بجووڵێم، هەتا داپیرەم دەستی گرتم و رایکێشام لە دوای خۆیەوە

"سەرزەنشتی دایکت مەکە ئەو زۆر تووڕەیە لەڕاستیدا تەواوی کاتەکەی بەگەڕان بە دوای تۆدا بەسەر بردووە... نە خەوتووە و پشوویداوە!
تکایە بەرز بینرخێنە!"

رۆیشتینە ژوورەوە، چوومە سەرەوە بۆ ژوورەکەم پێش ئەوەی گوێم لە دەنگی دایکمبێت لە ژوورەکەیەوە بە دەستی لەرزیوەوە لەدەرگامدا

" دایکە نامەوێت..."

دەنگی دایکم لە ژوورەوە هات بە دەنگێکی لەرزیو وایزانی من دایکیم(داپیرەم)

دەرگاکەم کردەوە پاشان چوومە ژوورەوە، دایکم ئاوڕی دایەوە رووخسارە شۆردراوەکەیم بە فرمێسک بینی

سەرەتا وای زانی کە ئەوەی چۆتە ژوورەکەیەوە داپیرەمە لەبەر ئەوەی لەگەڵ بینینم شۆک بوو پاشان ڕووی کردە ئەولاوە

خەریکبوو هەناسەکانی ڕێک بکاتەوە، فرمێسکەکانی بسرێت بە چاوەکانی ئەوە، پاشان ڕووی کردەوە من

"دایکە...."

"ئایا وا ئەزانیت کە من نازانم چیت بەسەردێت لە قوتابخانە؟ وا ئەزانیت کەمن دڵخۆشم بەوە؟ وا ئەزانیت کە هێنانی پارە ئەوەندە ئاسانە؟ هەوڵمدا بتگوازمەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە بەڵام بەڕاستی ئاسان نییە!"
(کەمێک بێدەنگبوو لە هەوڵدا بۆ کۆکردنەوەی هەموو سەرزەنشتەکان بۆ سەرخۆی)

" ئەگەر ئەتەوێت لێم دوور کەویت و لەدوای خۆتەوە جێم بهێڵیت رێگریت لێ ناکەم هەموو ئەوەی ئەمەوێت تۆ باشبیت و تەندروستییەکی باشت هەبێت و دڵخۆشبیت... تەنها ئەوەندە... "

قسەکانی تەواو کرد و پاشان دەستی کرد بە گریان، لێی دوورکەوتمەوەو بەڕێکەوتم بۆ ژوورەکەم

مێشکم زۆر ئاڵۆزە، جەستەم ماندووە، دەرگاکەم داخست و پشتم پێیدا دایەوە

بە دیاریکراوی نازانم چی ڕوودەدات لەگەڵ من!

لە بنەڕەتدا بۆچی هەموو ئەمانەم بەسەردێت؟!

لە مەتەڵی بیرکردنەوەکانمدا مامەوە، قاچە لەرزیوەکانم لە باوەش گرت وە نقومبووم لە سووچی ژوورەکەمدا کە نەهامەتییەکانی ژیانمی هەڵگرتووە

StraykidsWhere stories live. Discover now