The Plan #2 ⁑4⁑

81 23 16
                                    







ڤۆت پێش خوێندنەوە .



├┬┴┬┴ چاپتەری چوارەم ـ پلانەکە .┬┴┬┴┤









ꔛ♡ꔛ





لە دوای کەمێک ووجین چاوەکانی کردەوە .

ویستی قسە بکا .. بەڵام هێشتا نەیدەتوانی لەبەر کاریگەری دەرزییەکە .

ریوجین زەردەخەنەیەکی لاری کرد .

" ئۆهــ .. بە ئاگایت؟؟ "
ریوجین وتی
" همم.. لەوانەیە بڵێیت بۆ وادەکەم وانییە ؟ "

ووجین سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند .

" تۆ دەمناسیت .. "
ریوجین وتی
" من .. شین ریوجین'م "

ووجین چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە .

" سوریۆن مردووە "
ریوجین وتی و ووجین شۆک بوو

" لەبەر نامەردێکی وەک تۆ مرد "
ریوجین وتی

" ئایە من بێهێزم بەرێز چۆ ووجین؟ "
ریوجین وتی
" با پشانت بەم وێران کردنی ژیانی خوشکەکەم بە چیت دەگەیەنێت "

ریوجین وتی و لە دواییدا رۆشتە لای ئەو ئاسنەی کە لەسەر ئاگرە بچوکەکە داینابوو لە سوچێکی ژوورەکە .

لە دواییدا لە رۆشتە نزیک ووجین .

ووجین بە خێرایی سەری دەجوڵاندەوە تا هیچی لێنەکا بەڵام ئایە ئەمە دەتوانێ شین ریوجین بوەستێنێ ؟

ریوجین ئاسنە گەرمەکەی کرد بە گوێی ووجین دا ..
ووجین هاواری دەکرد بەڵام دەنگی نەبوو ..

ریوجین زیاتر و زیاتر ئاسنەکەی دەکرد بە گوێیدا و ئازاری دەدا .

لە دوای چەندین خولەک دەریهێنا ...

لە دواییدا ووجین دەستی کردە گریان لەبەر ئازار .

ریوجینیش نەوەستا لە تۆڵە .

چەقۆیەکی دەرهێنا و دەستی کرد بە چەقۆ خشاندن و بریندارکردنی ووجین .. وازی نەهێنا تا ئەو کاتەی بینی هەموو شوێنێک خوێنە شوێنی چەقۆ نەماوە ...

⁑ 𝖯𝗋𝗂𝗌𝗈𝗇 ⁑ ˢʰⁱⁿ ʳʸᵘʲⁱⁿ✔️Where stories live. Discover now