Judging and Prison ⁑5⁑

66 20 27
                                    





ڤۆت پێش خوێندنەوە .


لەوانەیە ئەم چیرۆکە رەشکەمەوە🥲


├┬┴┬┴ چاپتەری پێبجەم ـ دادگایی کردن و زیندان .┬┴┬┴┤









ꔛ♡ꔛ




ئێستا وا سێ رۆژە ریوجین لە زیندانی تاکە کەسی دانیشتووە ، بەتەنیایە و بیر دەکاتەوە
لە راستیدا زۆر دڵخۆشە بەو کارەی ئەنجامی داوە .. بەڵام.. لە لایەک خەمبارە لەبەر ئەوەی باوکی بەتەنیا دەبێت..





" شین ریوجین .. کاتی دادگایی کردنە "
پۆلیسێکی ئافرەت هات و وتی لە دواییدا ریوجینیان برد بەرەو دادگا
بە جلی تاوانبارەوە .






ꔛ♡ꔛ





کە ریوجین رۆشتە نێو ژووری دادگایی کردن هەموو چاوەکانی لەسەر بوو . هەمووان بە قێزەوە سەیریان دەکرد لەبەر ئەو کارەی ئەنجامی دا .

لە دواییدا چاوەکانی ریوجین کەوتنە سەر ووجین کە لە شوێنی تاوانبار دانیشتبوو .

ریوجین زەردەخەنەیەکی لار و بە فیزی کرد کە بینی ووجین حاڵی چۆنە .



" لێدان بەچەقۆ و بریندار کردن بە سوتان .. سووتاندنی تەواوی لەشی دوای بریندار کردن بە چەقۆ .. سووتاندنی گوێی و بڕینی ئەندام.. وە لێدانی چوار دەرزی تا قسە نەکا بەمەش ووجین توانای قسە کردنی لەدەست داوە . ئەمانە تاوانی زۆر گەورەن وانییە خاتوو شین ؟ "
پارێزەرەکەی ووجین وتی

" بەڵێ. زۆر گەورەن . بەڵام شایەنی بوو "
ریوجین وتی

" چەند بێ شەرمی و بێ ئابڕوییە .. تەنانەت هەست بە پەشیمانیش ناکەیت؟"
پارێزەرەکەی ووجین وتی

" بۆچی دەبێت وابم ؟ ئەسڵەن کەمیشم کردووە ئەزانن؟ "
ریوجین وتی و سەیری خەڵکەکەی کرد

⁑ 𝖯𝗋𝗂𝗌𝗈𝗇 ⁑ ˢʰⁱⁿ ʳʸᵘʲⁱⁿ✔️Where stories live. Discover now