𝗣𝗮𝗿𝘁 𝘀𝗶𝘅 ( ناسینی کوڕە نامۆکە )

82 16 69
                                    








بێدەنگییەک دەستی بەسەر ئێمەیا گرتبوو هیچ یەکێک لە ئێمە وشەیەکی نەئەوت..

ناری: تۆ ناوت چییە؟

لەناکاو پرسیارم کرد، نەفرەت ئەم قسەیە چی بوو؟ بۆچی ئەو پرسیارەم کرد؟!

ماوەیەک سێری یەکمان کرد دواتر لە شەرمەزارییا سێری ئەملا و ئەولام ئەکرد

ناری: ئاساییە ئەگەر ناتە..-

قسەکەی پێ بڕیم

: ناوم فیڵیکسە.. لی فیڵیکس..

چی؟ ئەو بەڕاستی جوابی یامەوە! واهـ زۆر شۆک هێنەرەوە..

ناوەکەی کەمێک سەیرە، وە هەست ئەکەم پێشتر گوێم لێ بووە

ناری: خۆشحاڵبووم بە ناسینت فلێکس..

ئەو کەمێک پێکەنی، چی بوو ئێستا شتێکی پێکەنیناویم وت؟

بە سەرسووڕمانەوە سێرم ئەکرد

فیڵیکس: منیش هەروەها.. بەڵام من فیڵیکسم نەک فلێکس

نەفرەت ناوەکەیم بەهەڵە ووت، لە شەرمەزارییا گازێکم لە لێوم گرت و ئەویش هەر پێ ئەکەنی

ناری: ئۆهـ بـ ببورە فلێکس.. نا نا فێلکیس.. بۆچی ناوەکەت ئەوەندە قورسە؟

بە بێزارییەوە وام وت، ئەویش دووبارە پێکەنییەوە

چاوێکم لێ سوڕاند و وتم

ناری: پێ مەکەنە

بەڵام هەر ئەو پێ ئەکەنی

ناری: هێی! وتم پێ مەکەنە

بە کەمێک دەنگی بەرز و توڕەییەوە وام وت

فیڵیکس وەستا لە پێکەنین

فیڵیکس: باشە ببورە..

بەڵام هێشتا زۆر بە قورسی هەوڵ ئەیات تا پێ نەکەنێت

فیڵیکس: بەم بۆنەیەوە.. ئەی تۆ ناوت چی بوو؟

ناری: من ناریم.. هوانگ ناری..

فیڵیکس زەردەخەنەیەکی کرد و وتی

فیڵیکس: خۆشحاڵ بووم ناری

ناری: منیش هەروەها

منیش کەمێک زەردەخەنەم کردەوە، بەڵام درۆ ناکەم زەردەخەنەکەی ئەو زۆر جوان بوو..

𝗧𝗵𝗲 𝗴𝗵𝗼𝘀𝘁 𝗯𝗼𝘆 || کوڕە تارماییەکە (𝗙𝗟)Where stories live. Discover now