مامە پاڕک گەڕایەوە و خواردنی لەگەڵ خۆی هێنابوو، کاتێک ویستم بە مامە پاڕک بڵێم شتێک بۆ فیڵیکس دابنێ بیخوات فیڵیکس پێی وتم کە بێدەنگ بم و نان ناخوات، وە کاتێک نانمان خوارد مامە پاڕک نە سێری ئەو کوڕەی ئەکرد نە قسەی لەگەڵ ئەکردپێم وابێ نێوانیان باش نییە بەڵام نازانم بۆ و چی ڕوویداوە، بەهەرحاڵ هەر ئەزانم..
دوای تەواوبوون لە نان خواردن مامە پاڕک گەڕایەوە شوێنی خۆی و خەریکی کتێب خوێندنەوە بوو، من و فیڵیکسیش لەهەمان شوێنی خۆمان بووین و هەندێک جار قسەمان ئەکرد لەگەڵ یەک
دوای کاتژمێرێک مامە پاڕک هاتە لام
مامە پاڕک: ناری کچم، من ئەڕۆمەوە کات درەنگی کردووە
وای وت و لەبەردەمم وەەستامنیش سێرێکی کاتژمێرم کرد کاتژمێر دەی شەو بوو درەنگی کردبوو، دواتر سێری مامە پاڕکم کردەوە
ناری: ئۆهـ بەڵێ درەنگە، باشە تۆ ئەتوانی بگەڕێیتەوە
مامە پاڕک برۆیەکی بەرزکردەوە و وتی
مامە پاڕک: ئەی تۆ؟
ناری: ڕاستییەکەی.. ئەمەوێ لێرەبم ئەگەر ئاساییە..
مامە پاڕک: بێگوومان زۆر ئاساییە بەڵام بۆچی لێرە ئەبیت؟
کەمێک بێدەنگ بووم و دواتر وتم
ناری: هیچ نامەوێ ڕوخساری هیونجین و جینی ببینم
مامە پاڕک سەرێکی لەقاند بە لێ تێگەیشتنەوە
مامە پاڕک: باشە کچم ئاگاداری خۆت بە، نائاسوودەش ئەبی کە لێرە بخەویت
کەمێک زەردەخەنەم کرد و وتم
ناری: نا کێشە نییە باش ئەبم سوپاس
ئەویش زەردەخەنەی کردەوە و وتی
مامە پاڕک: شایەنی نییە، دەی من ئەڕۆم وەرە کتێبخانەکە دابخە
سەرم لەقاند بۆی و بەڵام دواتر فیڵیکسم بیرکەتەوە سێرێکم کرد و دواتر سێری مامە پاڕکم کردەوە ویستم قسە بکەم بەڵام فیڵیکس منی وەستاند
فیڵیکس: قسە لەبارەی منەوە مەکە و هیچیش وەڵامم مەیەرەوە
بە کەمێک توندی وای وتهیچ تێنەگەئەشتم لە بابەتەکە بەڵام ئەوەم کرد کە ئەو وتی، دوای ئەوەی مامە پاڕک ڕۆشت کتێبخانەکەم داخست و گەڕامەوە لای فیڵیکس و لەبەردەمی وەستام
![](https://img.wattpad.com/cover/373116916-288-k31420.jpg)
YOU ARE READING
𝗧𝗵𝗲 𝗴𝗵𝗼𝘀𝘁 𝗯𝗼𝘆 || کوڕە تارماییەکە (𝗙𝗟)
Fantasyتوانای بینینی تارمایم هەیە؟!! بردن و کۆپیکردنی چیرۆکەکانم قەدەغەیە.