خۆم کێشا بە یەکێکدا خەریک بوو بکەوم بەڵام پێش ئەوەی بکەوم ئەو کەسە منی گرتەوە..سێرێکی ئەوم کرد، کوڕێک بوو خاوەنی قژێکی ڕەش و چاوێکی قاوەی تۆخ بوو کە نزیک بوو لە ڕەنگی ڕەش وە جلێکی ڕەشی لەبەر بوو لەگەڵ چاکەتێکی درێژی ڕەش
: تۆ باشی خاتوون؟
ئەو کەسە وای وت کاتێک دەستێکی لەسەر کەمەرم بوو ڕێگر بوو لەوەی کە نەکەوم
ماوەیەک هیچم نەوت و تەنیا سێرم ئەکرد وە دواتر هەستم بە دەستی کرد لەسەر کەمەرم و خێرا دوورکەوتمەوە لێی
ناری: ئۆهـ بـ ببورە..
بە کەمێک شەرمەزارییەوە وام وت
سێری کردم و وتی
: تۆ باشی؟ پێم وابێت ئەبێت زیاتر ئاگاداری هەنگاوەکانت بیت
ناری: بـ بەڵێ وایە.. ببورە بۆ ئەوە
زەردەخەنەیەکی کرد و وتی
: کێشە نییە، جاری داهاتوو ئاگاداری خۆتبە
کەمێک زەردەخەنەم بۆکرد و سوپاسم کرد وە دواتر ڕۆشتم
" بۆچی هەست ئەکەم ئەو کچەم لە شوێنێک بینیوە؟ سەیرە "
ئەو کوڕە وای وت کە خۆی کێشا بە ناریدا، هێشتا سێری ناری ئەکرد لەدواوە کاتێک ناری ئەوی جێهێشت، سەرێکی بە لێتێنەگەیشتنەوە جوڵاند و ئەویش ڕۆشتدوای ئەوەی خۆم کێشا بەو کوڕەدا و ڕۆشتم بڕیارم یا کە بڕۆم بۆ کتێبخانەکە، وە بارانیش دەستی پێکرد منیش کەمێک هەنگاوەکانم خێراتر کرد کاتێک بارانەکە زیاد بوو.
دوای ماوەیەک گەیشتمە کتێبخانەکە و دەرگاکەم کردەوە هەستم بە گەرمی شوێنێکە کرد کە لەچاو دەرەوەیا زۆر گەرم بوو هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی.
: ناری؟ چی ئەکەی لێرە؟
سێرم کرد مامە پاڕک لەسەر کورسییەکەی خۆی دانیشتووە و خەریکی خوێندنەوەی کتێبە
کەمێک زەردەخەنەم کرد و وتم
ناری: سڵاو مامە پاڕک، ئەمڕۆ وانەم زوو تەواو بوو بۆیە هاتم بۆ ئێرە
YOU ARE READING
𝗧𝗵𝗲 𝗴𝗵𝗼𝘀𝘁 𝗯𝗼𝘆 || کوڕە تارماییەکە (𝗙𝗟)
Fantasíaتوانای بینینی تارمایم هەیە؟!! بردن و کۆپیکردنی چیرۆکەکانم قەدەغەیە.