«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝑆𝑖𝑥𝑡𝑒𝑒𝑛'»

52 17 131
                                    












∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫











"سنگوان نەشتەرگەریەکەی دایکی ئیسول سەرکەوتوو نەبوو"

بێ کردار بووم!
تەنها سەیری هوشی'م دەکرد
وە لە نێو مێشکما لێکدانەوەم بۆ قسەکانی دەکرد

"ڕۆشتمە لای ، بەڵام ئەو نایەوێت کەس ببینێت وە قسە لەگەڵ کەس بکات تەنها لەبەردەم ژووری نەشتەرگەریەکە دانیشتووە! ، لەوانەیە کاتژمێرێکی تر پڕۆسەی بە خاک سپاردنەکەی دەست پێ بکات دەتەوێت بەشداربین!؟"
هوشی درێژەی بە قسەکردنەکەی دا

دەبێت چی بکەم!؟
مردن!؟
بە خاک سپاردن!؟

"سنگوان! ، هێمن بە!"
هوشی وتی و دەیجوڵاندم وەک هێنانەوەی سەرنجم

سەیرێکی هوشی'م کرد وە سەرم بە بەڵێ جوڵاند

.
.
.
.
.

لە کاتی بە خاک سپاردنەکە ئاگاداری هیچ شتێک نەبووم
سەرنجەکانم لە دەست دابوو

بۆماوەیەکی کەم توانیم سەرنجم لەسەر ئیسول بێ
ڕەش پۆش بوو ، لێوەکانی وشک ببوون ، فرمێسک لە چاوەکانیا نەمابوو...

هەناسەکانم توند بوون بەجۆرێک نەمدەتوانی هەناسە بدەم ، بەخێرایی شوێنەکەم جێهێشت وە دوور لە گۆڕستان وەستام ، هەناسەم هەڵئەمژی وەک ئەوەی لە ئۆقیانوس دەرباز بووبێتم وە ماوەیەکی زۆربێت لە ژێر ئاودا مابێتمەوە

زەنگی مۆبایلەکەم بەردەوام بوو
سەیری دەورووبەرم دەکرد لەگەڵ کەوتنە خوارەوەی فرمێسکەکانم وە بێهێزبوونی قاچەکانم وە لە کۆتایدا کەوتنم ... تەنها فرمسێک بەردەوام بوو لەگەڵ لەرزینی زۆری جەستەم وە بە شێوەیەکی لەناکاو هەستم بە ون بوونی ڕۆشنایی کرد

.
.
.
.
.

چاوەکانم بە هێمنی کردەوە
کەسێک بەخێرایی هاتە لام بەڵام نەمزانی کێیە
بەردەم چاوەکانم ناڕوون و ڵێڵ بوو ، وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەبەردەم ڕۆژ بم یاخود ماوەیکی زۆر پاڵەپەستۆم خستبێتە سەر چاوەکانم

دوبارە چاوەکانم داخرانەوە ، کاتێک چاوەکانم کردەوە هەستم کرد کاتێکی زۆرە چاوەکانم داخستووە

لە کاتێکدا دەتوانم بە ڕوونی مانگ ببینم کە جوانی خۆی نیشانی هەموو بوونەوەرێک داوە وە سەلماندوویەتی ئاسمان بەبێ مانگ شتێکی ڕەشی چۆڵە وەک ئەوەی تەواوی جوانیەکەی ون ببێت بەبێ ئەو

کەسێک بەپەلە هاتە لام ، سەیرم کرد چەند پەرستارێک بوون لەگەڵ پزیشکێک وە توانیم تێبینی بوونی هوشی بکەم کە لەدواوەی پەنجەرەوە سەیری ژوورەوە دەکات بەپەرۆشیەوە

پزیشکەکە دەستی کرد بە پشکنین کردن بۆم وە دواتر سەیرێکی کردم
" ئایا بەم شێوەیە بوویت بەبێ ئەوەی پزیشکی ڕاوێژکارت هەبێت!؟"

" ڕاوێژکار!؟ هاهــ ئایا پێویستم پێیەتی!؟ نەخێر"

"بێگومان پێویستت پێیەتی ، لە ئێستادا تۆ لە دۆخێکی نەخوازراودایت ، ئایا دڵنیایت دەتەوێت نکۆڵی لێبکەیت کە پێویستت بە پزیشکی ڕاوێژکار نییە!؟"

" نکۆڵی!؟ ، تەنها پێویستم بەوە نییە کە باسی هیچ شتێک بکەم ، کەواتە بۆچی دەبێت باس بکەم!؟ تەنانەت گرینگی دەدەن!؟ ، نەخێر تەنها ئامادەن بۆ لۆمە کردنی نەخۆشەکانتان بەبێ ئەوەی لە نەخۆشەکانتان ورد ببنەوە یاخود خۆ لە جێگا دانان بۆ نموونە!!"
دەتوانم بڵێم توڕە بووم وە هاوارم کرد

ئەمە نائومێدی کردم وەک ئەوەی منیش ئەم دۆخەی خۆمم بە دڵ بێت!
لە کۆتایەکەی نامەوێت ڕابردووم بیر بکەوێتەوە لەگەڵ بوونی کردارە جوانەکانی پزیشکەکان

جوان!؟ نەفرەت...تەنانەت دەزانن کرداری جوان چییە!؟

دوای تەواوبوونی تێڕوانینەکانی پزیشکەکە ڕۆشتە دەرەوە ، وە هوشی بەخێرایی هاتە ژوورەوە

وە بێگومانم لە لۆمە کردنم لەلایەن هوشی'ەوە

"دەبوایە ئاگادارت کردبوومایتەوە لەوەی
لە دۆخێکی باش دا نیت ، ئەوکاتە پێویستی نەدەکرد بڕۆشتباین ، یاخود دەبوایە ئاگادارت بکردبوومایەوە بەر لەوەی گۆڕستان جێبهێڵیت"

بۆ ماوەیەک دۆخی ئیسول'م بیرچوو
نیگەرانی دەستی بەسەردا گرتم

















بۆ ماوەیەک دۆخی ئیسول'م بیرچوونیگەرانی دەستی بەسەردا گرتم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


🍊❤🔥

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

🍊❤🔥




















______________________________________
⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now