∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫
" هوشی دوای دەرچوونم لە نەخۆشخانە دەتوانین بڕۆینە لای ئیسول!؟"
هوشی لە بێباوەڕیدا هەناسەیەکی هەڵکێشا
" بێگومان بێگومان ، سەرەتا تۆ چاک بەرەوە!"
خەندەیەکی بچووکم کرد
دواتر ساردیەکەی ناخم پێشوازی لێکردم وەک ئەوەی پێشووتر گەرمیەک بوونی هەبووبێت
خامۆشیەک وەک ئەوەی نوێ بێت
تەنانەت دەپرسم دەبێت بۆ جارێک دڵم هەستی بەگەرمی کردبێت
وەک گەرمیێک لە باوەشی خێزانەکەتەوە وەرت گرتبێت
یاخود سۆز و خۆشەویستیەک لەلایەن باشترین کەسەکانت بێت...
وەک بێکەسێک وەک ئاوارەیەک وام
تەنانەت گەر دایکم لە ژیاندا بوایە باوکم
بەم شێوەیە دەبوو ، بەم شێوەیە ڕق هەڵگر دەبوو بەم شێوەیە نائومێدکەر دەبوو بۆ باوەشێک وەک ئەوەی گەر باوەش بە منداڵەکەی دابکات ئەوا لە تەمەنی ئەڕوات...دایکە من ببورە! گەر من نەبوومایە تۆ لە ژیاندا ئەبویت
تەنانەت لە بوونی خۆم تێناگەم
ئاخۆ ئەبێت سودێکم هەبێت لە ژیاندا!؟
من بەتەواوی دۆڕاوێکم!!
تەنها شکستخواردووێکم کە بەردەوامم لە ڕاکردن لە هەموو دۆخەکانی ژیان ، تەنانەت ناتوانم ڕووبەڕووی هیچ کام لە دۆخەکان ببمەوە!گەمژەییە!
سنگوان'ی گەمژە!دەبوایە لە شوێن دایکتدا تۆ گیانت بدایە
گەمژەی دۆڕاو!!
تەنها ڕابکە وەک ئەوەی ئەوە کێشەی سەرەکیت بێت!
تا بەتەواوی وەک گەمژەیەکی شکستخواردوو لە جیهاندا دەناسرێیتدەستێک لەبەردەم چاوەکانما دەجوڵا ، بە بێهێزیەوە سەیرێکی خاوەن دەستەکەم کرد وە دواتر ئاراستەی سەرم ڕاست کردەوە و سەیری بنمیچەکەی بەردەمم دەکرد
"تەنها دەمەوێت بمرم!!"
" نەخێر سنگوان ئەمجارەیان نەخێر ، لە ئێستادا ئیسول پێویستی بە ئێمەیە!!"
ئۆهــ نەفرەت دووبارە بیرم چوو
"تۆ هەرگیز بێسودێک نیت سنگوان ، بوونت لە ژیانی مندا گەورەترین سودە کە بە منت گەیاندبێ!"
"من کوڕێکی باش نیم وە هاوڕێیەکی باش نیم تەنانەت نەمتوانی کۆتا وشەی دایکیشم ببیستم
من گەمژەیەکی تەواو بێسودم!"" کەواتە!؟ ، دەتەوێت وازبێنیت!؟ دەستبەرداری خۆشەویستە یەک لایەنەکەت دەبیت وە چاوەڕوان دەبیت کەی کۆتایی بەژیانی دێنێت! ، ئەمە کۆتایی پێبێنە سنگوان ، شتێک مەکە ئەستۆیخۆت کە وانییە بۆچی هەمووکات لە ڕابردوو دەژیت!؟ بۆچی هیچ کات هەوڵ بۆ داهاتوو نادەیت!؟
لە کۆتایەکەی ئەوە ژیانە هەموو کەسێک دەمرێت گەر بەهەر ڕوداوێک بێت!"
هوشی بە توڕەیی و کەمێک هاوارەوە وتیبێدەنگی باڵی کێشا بەسەر ژوورەکە
"کەواتە ناتەوێت بێیتە لای ئیسول!؟"
هوشی وتی لە کاتێکدا سەرنجێکی توندی لەسەرمدا چەسپاندبوولیکی دەمم بە توندی قوتدایەوە و چاوەڕێی وەڵامێک بووم لە مێشکمەوە بگوازرێتەوە بۆ دەمم
دوای کەمێک سەرم بە بەڵێ جوڵاند
.
.
.بە هێمنی لە دەرگای ماڵەکەمان دا
دوای نزیکەی پێنچ خولەک دەرگای ماڵەکە کرایەوە
کچێکی پێست زەرد هەڵگەڕاو
لێوێکی وشک بوو .... ژێر چاوێکی ڕەش هەڵگەڕاو چاوێکی مردوو ئاسا پێشوازی لێکردینهەناسەم گیرا ، چاوەکانم بە توندی داخست
خۆم کۆکردەوە و بەزۆری زەدەخەنەیەکم بۆی کرد
خەندە جوانەکەی سەر لێوەکانی ون ببووبە توندی باوەشم لێی دا
سێ چرکەی نەخایەند منی لە خۆی دوور خستەوە
وە بەر دەرگاکەی چۆڵ کرد وەک ڕێگە پێدانێک بۆ ڕۆشتنە ژوورەوەبەبێ دەنگی لەسەر تاک قەنەفەیەک دانیشتبوو
تەنانەت نەمدەتوانی دڵنەوایی بکەم
تەنها بێدەنگ بووم!______________________________________
⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن
YOU ARE READING
𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦
Spiritualبێزارم ... ماندووم وەڪ ئەوەی بۆ ماوەیەڪی درێژ ژیابم دەمەوێت بۆ ماوەیەڪی درێژ بخەوم ئایا گەر خۆم بـڪـوژم چارەسەر دەبێت!؟ ئایا ڪۆتایی بە ڪێشەڪانم دێت!؟ ئەوە چییە!؟ ، بۆچی من ڪچم!؟ من ماندووم لە بەردەوامی گۆڕینی جەستەمان!! لەوانەیە تەنها زۆر بە قوڵی نو...