«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝐸𝑖𝑔ℎ𝑡𝑒𝑒𝑛'»

40 12 0
                                    










∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫












" ئیسول زۆر دڵگرانم بە لە دەست دانەکەت! هیوادارم دوا ناخۆشیت بێت لە ژیاندا!"
هوشی بێدەنگیەکەی شکاند

" چۆن!؟ ، لە بنەڕەتدا ئەمە کۆتا خۆشی من بوو
ئیتر تەنها ناخۆشیم بۆ دەمێنێتەوە تا کۆتایی ژیان!"
ئیسول بە تێکشکاویەوە وتی

" بۆچی وا دەڵێیت ئیسول!؟ ، نەخێر وانییە!"
هوشی بە دڵگرانیەوە وتی

" تەنها یەک کەسم هەبوو ، تەنها دایکم! بەڵام ئیتر لە دەستمدا! ، من ... من زۆر داماوم
ئێستا بەبێ دایکم چی بکەم!؟ ، چۆن بژیم!؟"
ئیسول بە چاوێکی پڕ فرمێسکاویەوە وتی

نەمتوانی بەرگە بگرم ، بەخێرایی هەڵسامەوە
وە لە ماڵەکە دەرچووم ، بەبێ ئەوەی بزانم بۆ کوێ دەچم ، تەنها ویستی ڕۆیشتنم هەبوو
بە بێدەنگی ڕێگاکانی سیۆڵم گرتە بەر

دوای ماوەیەک لە بەردەم ڕوباری هان وەستام
ئاگاداری کات نەبووم ، تەنها لە شوێنی خۆم وەستابووم تا ئەو کاتەی بە تەواوی شەو داهاتبوو وە مانگ خۆی نیشان دەدا لە ئاسمانە بێ خەوشەکەی سیۆڵ

" ئەمڕۆ ئاسمان جوان دەردەکەوێ!"
خەندەیەکم کرد وە سەیری ئاسمانم دەکرد

دوای ماوەیەک ڕێگای ماڵەوەم گرتە بەر
ڕۆشتمە ماڵەوە ✶ماڵی هوشی✶

هوشی نەگەڕابوویەوە ، خواردنێکی ئامادەکراوم
ئامادە کرد وە دەرگای ماڵەوە کرایەوە وە هوشی و ڕوخسارە ماندووەکەی پێشوازی لێ کردم

"بۆچی ناچیتە لای پزیشکی ڕاوێژکار!؟ ، دەتەوێت تاوەکو کەی بەمجۆرە بیت!؟"
هوشی بە ماندوویی وتی

وەک ئەوەی هیچ وزەیەکی نەبێت بۆ سەرزەنشت کردنم

" لەوانەیە بیرێکی لێ بکەمەوە! ، دەتەوێت لەگەڵم
ژەمی ئێوارە بخۆیت!؟"

" سنگوان! ، سەرەتا دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم! "

" هــم!؟ ، بیڵێ!"

"تەنانەت گەر جارێکی تر بیر لە مردن بکەیتەوە یان هەوڵێکی تری خۆکوژی ئەنجام بدەیت ، سوێند دەخۆم بە هەردوو دەستەکانم لە هەناسەت دەخەم یانی من بۆ تۆ هیچ مانایەک نادەم!؟ ، تەنانەن بیر ناکەیتەوە چیم بەسەردا ڕوودەدات دوای مردنی تۆ!!"
هوشی بە جۆرێک هاواری دەکرد ، دڵنیابووم لە ئازار گەیاند بە قوڕگی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند!

" جارێکی تریش گەر بارودۆخت ناجێگیر بوو
ئاگادارم بکەرەوە!"
بەهێمنی وتی

دوبارە سەرم بە بەڵێ جوڵاند لەگەڵ خەندەیەکی کەم

دوای ماوەیەکی کەم لە خواردنی ژەمی ئێوارە بەهۆی ماندوێتیەوە خەو پێشوازی لێ کردین

.
.
.

هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد
بەهۆی ئازارەوە چاوەکانم کرایەوە وە بە ئازارەوە لە شوێنی ئازارەکەم دەڕوانی

هیچ سەرسام نەبووم!
وەک ئەوە بوو کە بیرم لێی دەکردەوە!

هوشی بەڕاکردن هاتە لام

"ئیسول تۆ باشی!؟"
بە نیگەرانیەوە وتی

دەتوانم بڵێم زۆر هەستم بە دڵتەنگی کرد
بۆچی دەبێت بەمجۆرە نیگەرانی ئیسول بێت!؟

ئایا من غیرە دەکەم!؟

"هوشی'یا بەمجۆرەش نیگەرانی من بوویت لە کاتی هەوڵدانم بۆ خۆکوژی!؟"
چاوەکانم بچووک کردەوە

"ئێستا غیرە لە من دەکەیت کە نیگەرانی ئیسول بووم!؟ یان غیرە لە ئیسول دەکەیت کە من نیگەرانی بووم!؟"
بە خەندەیەکی گەورە وتی

" گەمژە!! ، ڕاستگۆیانە پاشگەزبوومەتەوە کە پێتم وتووە هەستم بۆی هەیە ، ئیتر وازبێنە"
بە هەناسە ساردیەوە وتم

"نۆ نۆ دەبوایە کەسێکی باشت هەڵبژاردبوایە بۆ وتنی نهێنیەکانت"
هوشی بە گاڵتەجاڕیەوە وتی دواتر بە نیگەرانیەوە سەیری کردم
" سنگوان ئازارت زۆرە!؟"

" نەخێر کەمێکە!"

هوشی زەردەخەنەیەکی بۆم کرد

"دەبێت بڕۆینە لای ئیسول سنگوان ، دەبێت ڕێی لێ بگرین گەر بە هەر نرخێک بێت ، لە کۆتایەکەی ئەو کچێکی گەنجی تازە پێگەیشتووە!"

سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"وە خۆشەویستە تاک لایەنەکەتە"
بە گاڵتەجاڕیەوە وتی

بە بێ ئومێدی هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

دوایی کەمێک پزیشکەکە ڕێگەی دا بڕۆینەوە ماڵ

بەخێرایی ڕێگامان گرتە بەر بۆ ئەپاڕتمێنتەکەم
وە پاسۆردی ماڵەکەم کردەووە و ڕۆشتینە ژوورەوە
ڕۆشتمە ئەو ژوورەی کە دەبێت ئیسول'ی لێ بێت بەڵام دەرگاکە قوفڵ کرابوو

بۆ ماوەیەک لەگەڵ هوشی ناویمان ئەهێنا بەڵام نەخێر
هیچ وەڵامدانەوەیەک بوونی نەبوو

تەنانەت توانای ئارامگرتنم نەما
بەخێرایی بۆ دەرگاکە ڕۆشتم و بە بەهێزیەوە مشتم ئەدا لە دەرگاکە
بەجۆرێک لە دەرگاکەم ئەدا خوێنم بەشێکی دەرگاکەی بۆیە کردبوو

"هێور بەرەوە سنگوان ، بەمجۆرە هیچ شتێک ڕوونادات تەنها خۆت ئازار دەدەیت!"
هوشی بە هاوارەوە وتی

بەڵام هیچ گرنگیێکم پێ نەدا وە بەدەوام بووم لەوەی ئەنجامم دەدا
لە کۆتاییەکەی توانیم دەرگاکە بشکێنم
سەیرێکی ئیسول'م کرد کە لە نێو جەستەی من دایە
وە هێشتا بە هۆش نەهاتۆتەوە






















______________________________________

⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now