Part 5

74 16 5
                                    

سڵاو لە گوڵەکانم.
بە پارتێکی نوێوە هاتمەوە لاتان
هیوام چێژبینینتانە
.
.
بادەست پێبکەین.



ڕۆژی دواتر

لە خەو هەڵسام بە ئازارێکی بەڕاستی خراپ لە سەرمدا هەردوو دەستم خستە سەر سەرم زۆر ئازاری هەبوو بیرم نەدەهات دوێنێ شەو چەندم خواردەوە.

"ئەی خوایە گیان بۆچی ئەوەندە ئازاری هەیە " بە مەساجکردنی سەرم بە هەردوو دەستم لە دڵی خۆمدا قسەم دەکرد

لەسەر جێگاکەم دادەنیشم و چاوەکانم بە دەوری ژوورەکەدا دەسوڕێنمەوە بەڕاستی بیرم نەبوو چۆن هاتمە ژوورەکەم دوا شت بیرمە لە قەنەفەی ژووری میوان بووم. چوومە حەمام و دوشم کرد بەڵام سەرئێشەم بە هیچ شێوەیەک کەمتر نەبوو.

دوای ماوەیەک کەسێک لە دەرگاکەمیدا و من مۆڵەتم پێدا بێتە ژوورەوە ئەو کەسە تایهیۆنگ بوو بە سینییەکەوە بەرەو ڕووم هات.

تای-" هەستت چۆنە نایلا" وتی لەکاتێکدا لەسەر جێگا دانیشتبوو لە تەنیشتم

تۆ-" بە هیچ شێوەیەک باش نیم"

تای-" ئەم شۆربایە بخۆ بۆ ئەوەی باشببی و دوای ئەوە ئەمە دەرمانی سەرئێشەتە باشە" وتی بە ئاماژەی بەرەو سینیەکە

تۆ-" سوپاس .....بەڵام چۆن هاتوومەتە ئێرە" بە کنجکاوی لێم پرسی

تای-" ئای من تۆم هێنا لە ڕاستیدا" وتی ملی خۆی خوراند " بۆچی دوێنێ ئەوەندەت خواردەوە "

تۆ-" بیرم نەبوو لە ڕاستیدا من تەنها ماندوو بووم و ئەوە ڕوودەدات ...... ئایا من هیچ قسەیەکی خراپم کردوە. " درۆم لەگەڵ کرد

تای-" نا نا تۆ لەسەر قەنەفەکە بێهۆش بوویت کاتێک لە ئۆفیس هاتمەوە دواتر بینیم زیاتر لە نیوەی شووشەکەت خواردووەتەوە "

تۆ-" من ..." تۆ لە قسەکانت تەواو بوو زیاتر لە نیوەی شووشەکەت خواردەوە omg‏

تای-" باشە تەنها ئاگاداری خۆتبە باشە " وتی

تۆ-" هەممم" دڵنیای دەکەمەوە ' بەڕاستی گرنگیم پێدەدات لە کاتێکدا من تەنها بێئەدەب بووم بەرامبەری' لە دڵی خۆمدا گوتم

من قاپە شۆرباکەم لەسەر سینیەکەهەڵگرت و خواردم  وە دوای ئەوە حەپی سەرئێشەکەشم خوارد دوای ئەوەی تایهیۆنگ ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی من پشووم دا.

من ئێوارە لە خەو هەڵسام دوای بینینی کاتەکە هەناسەم هەڵمژی' چۆنە ئەوەندە دەخەوم' بیرم کردەوە بەڵام ئێستا هەستم بە باشی دەکرد هیچ سەرئێشەیەک نەبوو بەڵام زۆر برسی بووم، ڕێگەم بەرەو چێشتخانە گرتەبەر و هەندێک خواردنم برد و  پاشان لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و دەستم کرد بەخواردنی خواردنەکە لەگەڵ  سەیرکردنی تەلەفزیۆن.

دوای ماوەیەک ویستم شتێکی شیرین بخۆم بەڵام هیچ نەبوو.

پاشان بینیم تایهیۆنگ لە کارەکەی دەگەڕێتەوە و شتێک بە دەستەوەیە.

𝐍𝐘𝐋𝐀๛Where stories live. Discover now