Part 6

81 15 45
                                    

سڵاو گوڵەکان چۆنن
هیوام باشیتانە،
بە پارتێکی نوێ هاتمەوە لاتان

دوای چەند ڕۆژێک

ئەمڕۆ تایهیۆنگ داوای لێکردم لەگەڵیدا بچمە یانە هاوڕێکانی داوایان کرد لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێتە ئەوێ بۆ ئەوەی وەک کۆبوونەوەیەکی ئاسایی چاویان بە یەکتر بکەوێت.

ئامادە بووین هەردووکمان چووینە یانەکە و ئەویش هەموو هاوڕێکانی بە من ناساند هەموویان شیرین بوون هەردووکمان خواردنەوەکانمان دەخواردەوە و دواتر لەناکاو کچێک هاتە بەردەممان.

"های بەیبی لە کوێ بوویت بیرتم کردووە" دەڵێت بە چەسپاوە

تایهیۆنگ دەستەکانی لە کەمەری من ئاڵاند

"کێیە ئەو کچە...و بۆچی وا مامەڵە دەکەیت " بە شێوەیەکی زۆر بێئەدەب و بێزارکەر وتی

"چی دەکەم " تایهیۆنگ وتی و شەرابەکەی خواردەوە.

"واتکرد لێت دووربکەونەوە ...بۆچی بەیبی  لێم توڕەیت ئایا ئەو شەو دڵخۆشت دەکا" بە شێوەیەکی زۆر ئیغراکردن وتی

تایهیۆنگ پەرداخی شەرابەکەی خستە سەر مێزەکە و وتی " بۆچی دەبێت لێت توڕەبم ئەوە نییە ...ئەوە لە ڕابردوودایە و ئێستا ئەو " وتی لەکاتێکدا سەیری من دەکات " هاوسەرەکەمە هەموو شتێکی منە بۆیە بڕۆ" و پاشان ماچێکی توندی خستە سەر ڕوومەتم.

"چیی-ت تۆ ئێستا -هـ هاوسەرگیری کردووە " ئەو بە  لکەلکەوە وتی

"بێگومان ئێستا تکایە لێرەوە دەڕۆیت کاتێکی بەنرخی من بەفیڕۆ دەدەیت لەگەڵ ژنەکەم" وتی لەکاتێکدا لە باوەشی گرتم و دەموچاوی لە  ملمدا چەقاند.

و پاشان پاشەکشەی کرد و ڕۆیشت نازانم بۆ کوێ. بەڵام هێشتا لە شوێنی خۆیدا بوو بە توندی لە باوەشی گرتم و گرتنی بە کەمەرم توندتر دەکرد و منیش هیچم پێ نەگوت. ڕێگەم پێدا باوەشم پێ بکات نازانم بۆچی.

دوای چەند خولەکێک بە چرپە دەڵێت " ببورە نایلا دەبێت گوێت لێ بێت دەربارەی من من - بەڕاستی ببورە " بە تۆنێکی زۆر نزم و خەمناک وتی

"ئاهـ بۆچی داوای لێبوردن دەکەیت باشە ژیانی خۆتە و پێویست ناکات توند بیت بەرامبەری ئەگەر بتەوێت بچیت دەتوانیت " وتم لەکاتێکدا پاشەکشەم دەکرد لەگەڵ جەستەی باوەشکردنەکەی

"نا نامەوێت بچمە لای چی بکەم مەبەستت ئەوەیە دەتوانم بچمە لای" بە دەربڕینێکی شۆکەوە وتی

" مەبەستم ئەوەیە ئەگەر بتەوێت کات لەگەڵیدا بەسەر بەریت دەزانی مەبەستم چییە " پێم گوت

"نەخێر وتم نامەوێت کات لەگەڵ کەس بەسەر بەرم نایلا ئەوە تەنها سوێند دەخۆم نایلا من ئەو کاتە بەو شێوەیە بووم لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کچ بەڵام دوای تۆ، دوای هاوسەرگیریمان من لەگەڵ کەس نەبووم نایلا تەنها تۆیت " دانى بەوەدا نا

𝐍𝐘𝐋𝐀๛Where stories live. Discover now