.
.
.
.
.
." هەزێڵ "
جین بەرەو هەزێڵ رۆیشت ئەویش رووی وەرگێرا دواوە کاتێک گوێی لە ناوی خۆی بوو.جین بیریکەوتەوە کە دەبێت قسە لەگەڵ هەزێڵ بکات بەڵام زۆر دڵنیا نەبوو لەوەی کە چۆن پێی بڵێت،یان چی شتێک وای کردوە بێزار بێت،بیری لەو جۆرە شتانە دەکردوە، دوای چەند خولەکێک جین ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی راگرت ،هەزێڵ هاتە خوارەوە جین قۆڵی ئەوی گرت بۆ ئەوەی بوەستێت.
" ئایا شتێک بووە؟ "
هەزێڵ بە سەرلێشێواوی سەیری ئەوی دەکرد." وا دەردەکەوێت کە شتێک تۆی بێزار کردبێت!" .
هەزێڵ سەری بە نەخێر جوڵاند." تەنیا بیرم لە هەندێک شت دەکردەوە"
جین برۆیەکانه بەرز کردەوە بۆ ئەوە بەردەوام بێت." هیچ شتێکی وا نیە خۆی،جۆنگکووک هەندێک شتی وت بەر لەوەی برۆینە رێستۆرانتەکە وای کرد سەرملێبشێوێت کە مەبەستی چیە؟ وە ئەو خێرا رۆیشت وەک ئەوەی هیچ نەبوبێت!".
جین ویستی بپرسێت کە ئایا جۆنگکووک دانی بە هەستەکانی خۆی داناوە،بەڵام نابێت لە ناکاو ئەو پرسیارەی لێ بپرسم ئەگەر ئەو نەیزانیبێت.
" چی بوو؟" .
هەزێڵ شانەکانی بەرزکردەوە بەمانای ئەوەی نازانم.
YOU ARE READING
Start With Us || J.JK✔️
Любовные романыدەستپێک لەگەڵ ئێمە. یادەوەریەکان دەمێنن بەڵام کەسەکان نا. 📌START / 2024/8/20 END/2024/9/28 وەرگێردراوە.