7

63 12 33
                                    

.
.
.
.
.
.
.

- لە روانەگەی هەزێڵ -

من و جین بەر لە هەمموان گەیشتبووین لەسەر مێزەکە دانیشتبووین چاوەرەێی هەمووانمان دەکرد بۆ ئەوەی دەربکەون،لە کاتێک ئایزکرێمەکەمان دەخوارد بە ئافرەتەکەمان وت کە هاورێکەمان پارەکەی دەدات.

هیچ یەکێکمان نەمان دەویست ئەو ببینین،کاتێک ئەو هێشتان لە گروپەکەمان بوو هەمیشە هەوڵی بە دەستهێنانی سەرنجەکانی جۆنگکووک بوو،هەمیشە خۆی لکاندبوو بە جۆنگکووک،هەمیشە هەوڵی دوورخستنەوەی جۆنگکووک بوو لە من،کاتێک گروپەکەی جێهێشت تەنیا پەیوەندی لەگەڵ جۆنگکووک مابوو ،بەڵام ئەویش هێندەی نەخایاند.

کاتێک ئەو وتی دەیەوێت دووبارە بمانبینێتەوە،گرەو دەکەم من یەکێک نیم لەوانەی ئەو دەیەوێت بیبینێت.

جین بەهەمان شێوەی من ئەوی بەدڵ نیە، جین دووەم
کەسە کە زۆر نزیکم لەگەڵی، لەو کاتە روویدا کاتێک جۆنگکووک لەگەڵ کەیت زۆر نزیک بوون و زۆر دەچونە دەرەوە.

دوای ئەوەی گروپەکەمانی جێهێشت بۆ کەسانی تر جین دەستی کرد بە رق لێبوونەوەی ئەو.

هەمووان دڵگران بوون جگە لە من و جین نەبێت،جۆنگکووک لە هەمووان زیاتر بیری دەکرد،دەتوانم بلێم لە کۆتایدا هەمووان ئەومان لەبیر کرد،من و جۆنگکووک وەکو رابردوومان لێهاتەوە بەر لەوەی کەیت بێتە نێوانمان.

Start With Us || J.JK✔️Where stories live. Discover now