18

34 8 0
                                    





.
.
.
.
.
.



- لە رووانگەی هەزێل -


بەرەو لۆکەری کەلوپەلەکانم رۆیشتم هەندێک کەلوپەلە زیادەکەنمم لەوێ دانا.



" سڵاو هەزێڵ"
سەیرم کرد بۆ ئەوەی کێ بانگم دەکات،جیسونگ پشتی لە لۆکەرەکاندابوو زەردەخەنەی بەرامبەرم دەکرد.



" سڵاو"
بەخێرای سەیری ڕاڕاوەکەمم کرد بۆ ئەوەی دڵنیا بم جۆنگکووک من نابینێت،ماوەیەک دەبێت من و جۆنگکووک قسەمان نەکردەوە،تەنانەت من هیچ وانەیەکم لەگەڵ ئەو نەبووە،وە نە پەیوەندی کردوە نە نامەیەکەی جێهێشتوە.



سەرنجم خستەوە سەر جیسونگ و زەردەخەنەم بۆی کرد.


" هیچ شتێکت پێویستە؟"
وتم ئەو دەستی خستە نێو گریفانەکانی.


" بەڵێ دەمویست بزانم ئایا ئەمرۆ دەتەوێت لەگەڵ من بێیتە دەرەوە؟" .



پێکەنیم سەرم بە نەخێر جوڵاند.
" ناتوانم،دەبێت ئەمرۆ لەگەڵ جین و یونگی قسە بکەم"
ئەو سەیری چاوەکانی کردم.


" جین؟ ئەو کورەی کە پێشتر لێرە قوتابی بوو؟"
سەرم بەبەڵێ لەقاند.



Start With Us || J.JK✔️Where stories live. Discover now